تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لیی یان
(باک.شەم.): کەوشی دارە لە سەر بەفریی پێوە دەڕۆن. ما. (فە.) مێ
لییویی
(هەورا.): وەرگەڕاو٬ سەرەوژێر
لێنایی
(باد.): لێنراو٬ چێشت
لێژایی
لێڵایی
کوێرایی٬(لێڵاییم گاتێ)
لەهیی
(باک.): شێلاو
لەودەیی
(خۆ.):خانوێیکە وەکو 8 وایە بۆ کا.لە قامیش دروست دەکرێ.لۆدەیی
لەوەندیی
(سوور.)(سۆر.)ئەنگووچک٬ (باک.): باریکی ٬ نازکی
لەوەڕیی
قابێلی لەوەڕ
لەچەریی
ڕەزالەت٬ (هەورا.): دەستماڵ
لەیی
(باک.): لەهی
مادەکریی
(باک.): بەدخوو
مارەیی
هەشتیەک٬ هەشتەک. –لێک هاتن: پێ شان٬ -لێک نەهاتن: پێ نەشان
مازیی
(کۆ.):مازوو٬ (هەورا.): پشت
مازیی پشتی
گرێی پشتی
مالکەیی
ماهیی
شاخێکە لووس و مەیلەو خوار بێت٬ بە دەسکی خەنجەرانیش دەڵێن کە سپی بێ٬ جوورە ئێسکێکە دەکرێتە دەسکی خەنجەران. ماهۆن.
ماهیی دەشت
محالێکی گەورەیە لە خاکی ئەردەلاندایە چەندیین هۆزی تێدایە
ماهیی زەرد
(جا.):قووڵایی قەدی شاخانە
ماولۆیی
هۆزێکی کوردە کەوتوونەتە نێوانی گەردی و خۆشناوان