تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نمیین
(دزە.): نمدار
نمیینە
(باک.): نموونە. –کار: نمایندە. نووێنەر. –گە (باک.): نمایشگا٬ نواندنگا٬ -ندە (باک.): نمایندە: نوێنەر
نهییو
ترس٬ تۆقیین
نهێریین
نواڕین٬ نۆڕیین٬ سەیر کردن
نهێنی بیین
کەسێکە نهێنی ببینێ
نووسییار
بنووس٬ نووسەر٬ نڤسیکار٬ نووسێن٬ نوویسەر. –ی: نووسەری
نووسیین
(کە.): نووسین
نووکتییژ
شتێک کە نووکی تییژ بێ
نووییسان
(کە.): نووسیین
نووییشک
(بار.): ڕۆنی کەرە٬ سەرڕشتە
نووییک
نوییکەنوییک
(کە.): نووکەنووک٬ گریان٬ پڕمەی گریان
نچییر
(کە.): نێچییر٬ -ەوان: ڕاوکەر. ڕاوچی
نڤییسار
(باک.): دەستنووس
نڤییسار
(باد.): نووسەر
نڤییساندن
(باک.): بنڤییسینه٬ نووسین
نڤییسک
(باد.):کەرە
نڤییسکار
(باک.): نووسار٬ نووسیار
نڤییسکی
(باک.): وێژامه٬ وەژەگ٬ پەخشان
نڤییسین
(باک.): نووسین