تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیداربین
ڕوخساربین، ڕووبین.- ی: دیدەنی، ڕوخساربینی
دین
دیتن، بینین، چاوپێکەوتن، (باک.): ئایین، ڕارەوی، شێت، دێوانە. –بوون: شێتبوون.-کردن: شیت کردن.زان: دۆینێ کوڕێکی دی:واتە بووی
دیواربڕین
کون کردنی دیوار
دێردلین(باک)
دێرین
دێزین
(باک.): دێران
دەخسین
(باک.):بەدخوواز بوون٬ چاوپێهەڵنەاتن
دەرانین
دەرهێنان٬ دەرهاووردن٬ پێی خووەژێ-: خۆ کێشانەوە دوواوە.
دەربڕین
درکاندن٬ دەرخستن٬ ئاشکراکردنی چتێک کە لە دڵتدا شاردبێتەوە. دەنگ بڵند کردن.
دەرحەسین
(باد.):خلیسکان
دەرخووین
(باک.):دەرخۆنە
دەرهانین
دەرپۆقین
دەرپەڕین و هاتنە دەرەوەی گلێنەی چاو.
دەرپەڕین
ڕاپەڕین٬ غاردان بە تاو٬ بەلقاندن٬ دەرچوونی چتێک لە شووێنێک٬ لەپڕێکا چوونەدەرەوە٬ دەرکەوتن
دەرڕۆیین
دەرکەوتن٬ چوونەدەرەوە
دەرگوشین
(باک.):ڕاژانی لانک و ئیتر
دەرەنخووین
(باک.):قڵپ٬ سەرنخوون. –بوون: سەرنخوون بوونەوە. – کرن: سەرنخوونکردنەوە
دەرەوچین
(باک.):درۆزن
دەرەوڕۆیین
(ئەردە.): چوونەدەرەوە
دەرەوڕۆیین
بۆدەرەوە ڕۆیشتن.