تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووەرین
(باک.): خوڕین، شانازی کردن، بخوڕە
خووەشین
(باک.): دەنگی زەنگوڵەیە
خووەی بهین
(باک.):بۆندار
خووەیڤین
(باک.): لەسەر سەرو چاوان، بەچاوان.-ی:هێزی ویستن
خۆبڕین
لەخۆدان، بەسەر و پۆتڕاکی خۆدادان، خۆکوژتن
خۆبین
خووەبین، بەفیز، فیزدار، خۆپەسەند. –ی : فیزداری، خۆپەرستی، خووەبینی، خۆپەسندی
خۆرنشین
ئەوشووێنە، کە بە دیمەن خۆری لێ ئاوابێ. کەسێکە لە خۆراوایە دانیشتنێ یا لەوێ لە دایک بوو بێ ، کەسێکە لە پێش خۆردانیشی. دانیشتن لە هەرێمی ڕۆژاوایە
خۆشبین
کەسێکە بە چاکە و فەڕ و باشی بڕوانێتە هەموو کارێکی و ئەنجامێکی. بە چاکە و فەڕ و باشی لە ئەنجام و کار و بار ڕووانین
خۆشیرین کردن
مەبەس لە خۆتیهەڵسوون و کوتن و کردنی چتێک لای یەکێک
خۆشەچین
گوڵەوەچن،برێتییە لە یەکێک، کەلە یە کێکی ترەوە بەهرەمەند تر ببێ
خۆنەسین
چۆنێتی باری خۆی و دایک و باب و کار وپیشە و پایەی خۆزانین. لاوێکە یا گەورە کچێکە تەمەنی گەیشتبێتە 14-15 ساڵی،لەوەتی خۆم ناسیوە :واتا(بلوغم)بووە
خین
(هەو.): خووێن
خێر لێ بینین
بەهرەو کەلک دەستکەوتن لە چتێک یا لە گیان لەبەرێکەوە
خەبتین
خهباتکردن،تێکۆشان،هەوڵوتەقەدان.
خەرتین
لەخەرتدان،خوران،کڕان
خەزرین
غەزرین،ڕق هەستان
خەفتین
(ڕەوا.):هەوڵدان.
خەلەفین
خەلەفان