تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆپین
مردن، سەکەت بوون. بۆ مردنی سەگ و بەرازو وورچ و کەرو گورگ و هەموودڕندەیێکی تر بەکار دەبرێ تەنها بۆ مرۆیانیش لە شێوەی جنێودا بەکار دەبرێت. بۆ مرۆی نوستووش لە ڕووی سووکییەوە بەکار دەبرێت، بۆ ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخ و گامێشان مندار(مردار) بەکار دەبرێت
تین
تاو، تاب، تەووژم، تێن، پێز، گڤ، هەڤل، بڕە، نێرەوان، هێز، زەبر، ئەنیا، پرزە، زۆر. (شن) شەنگ. (باد) خور. گەرمایی، گەرمی ئاوورو هەتاوو ئیتر. به_: هێزدار، تیندار، گەرم، وەتین. (باک) شیرەو گەرم. بێ_: نهووم، هەلی، تەشک، زراڤ، (باک) چیقال، زراو. باریک، لاواز، بێ تووک، بێپێز، کەمتین. (باک) تینوو
تێ ئاخنین
تێپەستاوتن، ئاخنینەوە، داگرتن، داگرتنەوە، بەزۆری پڕکردنی توورەکە، جەواڵ یا تەلیس
تێبڕین
بەزۆری چتێک لەناو چتێکیتر نان بەتوندی، تێکوتان. تێکوتانن
تێبین
دووربین، کەسێکە لە ئەنجامی کاروبار وورد بێتەوە
تێخزین
تێخوڕین
فەرماندان، لێ خوڕین، تێڕاخوڕین، (ئاوێ) خشا. دەنگدانی گیاندار بۆ ڕۆیشتن و نەڕۆیشتن و کپ و مات بوون. گوڕڕاندن، خوڕین، بەسەردا گوڕڕاندن و فرمان پێکردن
تێساوین
تێنوواڕین
تیڕووانین
تێنەوبین
دەستدانە چتێکی قورس بۆ هەڵگرتنی یا هەڵکەندنی بە نهێم
تێهانین
تێهێنانەوە، ئەمەگداری، سەربڵندی، سەرکەوتنی یەکێک لە کارێکیدا
تێهەڵساوین
تێووشین
تێکوشین
تێووڵین
تێکوشین
تێڕابینین