تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندۆخین
بەنزین
شلەمەنیەکی ناسراوە گەلێک خۆشبەزو مەکینەکانی جیهان بەوی هەڵدەسووڕێن
بەنشەواڵین(فە)
بەنگین
نێوی پیاوانە. مرۆڤێکە لە چاخ و بەنگی خۆیدا دەژی. جووان و تازە پێگەیشتوو
بەنەفشین(باک)
بەهتین(باک)
واق و ووڕمان. ترسان. ببەهتە: واق و ووڕبمێنە، بترسە
بەهەواداڕۆیین
بەهەوادا چوونی فڕۆکە باڵندەو یا تەپ و تۆزو پووش و پەڵاش
بەڕووترین
بەژڤین(باک)
ووردەی چتێکییە بە هۆی ئەوەوە، کە چتێکی قورسی بە سەردا کەوتبێ شکابێ
بەژێرچاوەوە ڕووانین
لە ژێر چاوەوە ڕووانین
بەکام گەیین
بەدڵخوواز گەیشتن
بەگژاپەڕین
بەگۆشەی چاوەوە ڕووانین
لە ڕووی ڕق و کینەوە یا نازەوە لە سیلەی چاوەوە تەماشاکردن
بەین(هەورا)
پەیمان، میانە، بەندیواری، نێوان
تازەبرین
مەبەس لە کەسێکییە، کە تازە مردوویەکی لێ مردبێ
تاسین
تاشین
کرووزکردن، تەراشتن. تەلاشتن، تراشکردن، ڕەوارتن. تراشین، ڕێکخستن و لووسکردنی چتێک بە گووێزان. پاچین، هەڵپاچین. دادانی پێنووس. بڕین، دروێنەکردنی دەغڵ و گژو گیاو ئیتر. داڕووشاندن. ڕووتاندنەوەی چەرم لە تووک و موو
تامژین
منداڵی شیرەخۆرە، کە دەست بە خوواردنێ بکات