تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆزە سپیندار
چنارستان٬ دارستانێکە هەمووی چنار بێ
کۆنینە
دێرین٬ دێرینه٬ چتی زۆر کۆنی مێژوویی
کۆڵکەزێڕینە
(باک.): تیرەژە٬ شەوبەندڕۆژ٬ (سوورداش) پەلکە زێڕینه٬ (کە.) ئەستوونەزێڕینه٬ کەسک و سۆر٬ پەلکە ڕەنگینه٬ (دەر.):زەرد و سووێر٬ (زەن.):زەرد وسوور٬ کۆڵکە زێڕینە(کرما): کەوانی رۆستەم
کۆڵینە
مرازێکە کەوچکی داری پێ قووڵدەکرێ
کۆڵینەوە
دووبارەدانەوە٬ گەڕان٬ هەڵگێڕ و وەرگێڕ کردن٬ بەپووشکە ددان ئاژنینەوە.لێ-:پشکنین٬ کنەکردن٬ ساخ کردنەوە
کۆڵەزێڕینە
(هەورا.): کۆلکەزێڕینە
کۆڵەکەزێڕینە
کۆڵەکەی سینگ
ئەو ستوونەیە٬ کە ئێسکەکانی سینگ و پەراسووی پێوەیە
کۆینە
پەند٬ سەرکۆنە
کینە
ڕق ـــ دار: ڕقدار٬ قیندار.ـــ اری: ڕقداری.
کینەکێش
کەسێکە کینەی زۆربێ لەگەڵ مەردوما.
کینەکێشان
ڕق کێشان لە دڵا لە یەکێک.
کێرینگرک (باد.٬ باک.)
کەبابەی چینی
چتێکی دەنک ووردی گەرمیانییە وەک کونجی بۆ بەربوونی دەنگ دەخورێ و بۆ ڕەوانی دەدرێ بە منداڵی ساوا
کەدینک
جەڕە٬ کووپەڵ
کەدینە
کووپەی چکۆڵە٬ کەدوو٬ گڵینە
کەرەژینە
(شن.): گلێرەی پێش بەفریی٬ (هەورا.): تەرزەڵووکە
کەشکلینک
(باد.):قشقەڵە
کەلینجەک
(باک.):قامکە چکۆڵە
کەلینۆک
گەنمی برژاو٬ برێشکە