تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پووینە(هەورا)
پنگ. دارێکە سەرێکی لە ژێرەوە بە خووانکەی ئاشەوە دەبەسترێ و سەرەکەی تری لەدەرەوە دەبێ بەرداشی پێ بەرزو یا نزم دەکرێتەوە بۆ درشتی و ووردی ئارد، کە پێ بەرز بێ ئارد درشت دەبێ، کە پێ نزم بێ ئاردەکەی وورد دەبێ
پچڕینەوە
پچەڕینەوە، بڕدانی یەکێک لە یەکێک یا لە چتێک، شاڵاوو پەلامار بردنەسەر یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی، ئەستاندنی چتێک لە کەسێک بەزۆر
پچکڕینەوە
پچەڕینەوە، پچڕینەوە
پیرێژنە سەرئاسنینە
دەعبایەکە لە گچکەییدا بەقەد زچێک دەبێ و هێلانەی لەناو خۆڵێدا دروستدەکات
پینار(باک)
ئێلێکی کوردە لە ڕۆژاوای قامیشلووی
پینجۆک(باک)
گەمەی پێنج بەردانە
پینف(باک)
ئاوەخۆرە، بەرداخ، بادەی ئاوێ، بادی ئاوی
پینپینک(باک)
چتێکە دابکەنرێ
پینک
(باک) کولانەی مریشکان. کووخ. گەردو ووردەی سماق و برنجییە
پینک کۆزەر
ئەو دەنکە دەغڵانەیە، کە دووای گێڕەو کوتانی لە بێژنگدانی لە نێو کیف و قەپێلکەکانیاندا مابنەوە
پینگ(ئەردە)
پینگاز
هێلکەی گێچین، هێلکەیەکە لە گێچی دروستکرابێ
پینگاندن
پینکبردنەوە، پینگخوواردنەوە، پیشخوواردنەوە لە ڕقان
پینگانن
پینگی(ئەردە)
پینە
(ڕۆژ) پنیا. شاپینۆز. (باک) پەرەسپان، پەرەسپاندن. (باک) پسپان، دۆن، پینەسۆل. پنج. (ئەردە) کەژنە. کوڕی ناڕەوای ژنی بەمێردە. (باد) کەپەک