تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دینەوەر
پڕدەستەڵات
دێرینە
کۆنینە، کەونینە . شووێنەواری کۆن
دەرازینگ
(باد.): ئاستانەی دەرگا
دەرخووینک
دەرخۆنەی دار
دەرزینە
جوورە دەرزیێکە لە ئێخە و بەرۆک دەدرێ٬ کووهدەرزی٬ دەرزیلۆکە
دەرچینە
قەرتاڵە٬ تریان
دەرەوینۆ
(هەورا.): درۆزن
دەس بەسینە
کەمەر بەستە،گووێدێر.
دەس بەسینەوەنان
لە خزمەت وەستان.*
دەست سرینەوە
دەسینە
(فە.): بازنە
دەسەداینە(ئەردە)
چنگ ئاوێژ،دەستەودامان،دەست بەداوێن.
دەسەچینە
دەستەچینە،قەرتاڵەیێکیچکۆلەیە میوەی تێدەکرێ و دەسکی هەیە.
دەلینگ
(فە.): دەرپا، دەولینگ، (هەورا.): دەرەلنگ، دەڤلنگ، (کەل.، هەورا.): دەرقاچ، دەرقاچێ، دەلنگ.- ی هەڵپێچراوی ژنە هەرکیان: باڵۆرە
دەولینگ
دەینان
(باک.): دانان، دەینە
دەیندک
(باک.): چەقالە، بادام
زرینچکاو
زرینچک. ئاوێکی زەردە لە برینان و لە مەشکەی دۆ و توورەکەی تۆراخیەوە دێتەدەرێش و دەتکێ
زرینگ
زیندوو،زیرەک