تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەچنین
(باک.): چنینەوەی گۆڕەوی و چتی تر٬ خۆپارازتن لە چت
ڤەژین
(باک.): ژیانەوە٬ بووژانەوە
ڤەکارین
(بار.): کاوێژکردن
ڤەگژلین
(باد.): ڤەگژلان
ڤەگژگژین
(باک.): تەکاندان٬ خۆڕزگارکردن
ڤەگڤزین
دووان٬ پیلە
ڤەگەڕین
(باک.): گەڕانەوە
ڤەگەڤزین
(باک.): پیلەگرتن٬ پێداهەڵتەقین
کائین
(زا.):کاوێژی ووشتر و ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخانە
کاربین
ووریا٬ بەکار٬ بەخۆوەژیو.زیرەک٬ زرنگ٬ کارپێکهێنەر.-ی:ووریایی٬ بەکاری٬ بەخۆوەژیوی٬ زیرەکی٬ زرەنگی٬ کارپێکهێنان
کارچین
جوورە هەرمێیەکی زۆر خۆشە
کارین
(باک.):تووانین٬ شان٬ بکارە:بتوانە.(ڕەوا.):کادێن٬ کادان.(ڕەوا.): جێگای دانەوێڵەی سمۆرە و داعبایانی دیکەیە لە زستانێدا
کارەشین
چەقاله٬ دارێکی کێوی بێ گەڵا و زۆر بە لق و پۆپەیە لە جیاتی چڵوو و هەڵاش لەسەر داری دارە ڕایەی دادەنێن هەرسەربانێکی ئەوی تێدابێ نەسیسرەی دەبێ و نەئاوور دەگرێ
کاسەچین
سفرەچین.-ی : سفرەچنینەوە
کالین
کێڵانن.(باک.):بالاندنی بەرخان. (ڕەوا.): گریان. (ئەردە.): کێڵان
کام ئاژنین
بە سووژن بنددانی ووڵاخ و ڕشەووڵاخ و ئیتر ئاژنینەوە٬ کە کامیان کردبێ
کاهین
ڕاززان٬ پۆشەوێژ٬ پەریدار٬ نهێنگۆ٬ نهێنی زان
کاوین
(ئەردە.): مارەیی ژن
کاکەشین
کاڵەشین
(کور.): (هەو.): چەقاله٬ شوواڵەشین٬ شوواڵشیلک.(کە.): بایەف٬ داری چەقالەیە و بەبەرەکەشی دەڵێن وایم