تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنجین
ڕەنگپەڕین
ڕەنگ گۆڕان، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. تێکچوونی ڕەنگ و دیمەن له ترسان یا لەبەرنەخۆشی. کاڵبوونەوەی ڕەنگی چتی، ڕەنگ نەمان، کاڵەوبوون
ڕەنگین
ڕەنگاوڕەنگ، ڕەنگدار، پاراو، جووان و شیرین ، چتی ڕەنگاوڕەنگی جووان. نێوی ئافرەتانه. – ی: ڕەنگاوڕەنگی
ڕەنین
(باک.): وەڕینی سەگییه، عەوعەو
ڕەهدین
(باک.): ڕدێن، ڕیش
ڕەوابینین
بەشایان زانین
ڕەودین
(باک.): برسی. –ی: برسێتی
ڕەوین
(باک.): (باک.): ڕەوارتن، بڕەوێنه، ڕەڤین، ڕاکردن، هەڵاتن، دەرباز بوون، قاچاندن، ڕەوکردن. وەڕینی سەگ
ڕەپسین
(باک.): باش نەکوڵان، پوخت نەبوون، بڕسکان
ڕەڤین
(باک.): ڕەوین، هەڵاتن، تەقە تێکەوتن، شکان، بڕەڤه: هەڵبێ.
ڕەیین
(باک.)بڕەیە،وەڕین،ڕەوینی سەگ.
ژارین
(باک.): هاوارکردن،لاڵانەوە
ژاوین
(هەورا.): جوون،جوویین،بەددان جوویین
ژنەوین
(ئەردە.): بیستن بە گووێ، ژنەفتن
ژورین
لای ژوورووی چت، بڵندی، وەڵاتی-: ووڵاتی سەرەوە
ژوورگین
ژین
ڕۆژنامەیێکی کوردییە لە سلیمانی دەرچووە. ژیان٬ ساغی ٬ساخی
ژین و ژار
(باد.):ژیانێکی تاڵ و ناخۆش
ژێدزین
(باک.): لێدزین
ژێرزین
لباد یا پەتوویە،کە لە ژێر زین و لەسەر پشتی ووڵاخ دادەنرێ.