تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چزیلک
چسکە، کزکە، کسکە، چزلک، چزڵیک، (کۆ) کزیلک
چزەپیلە(جا)
چلێچیلی(باک)
چۆمیلکە(باک)
چیلاز(شن)
چیلچیلە(کۆ)
بەڵگەی گووێ
چیلک(موک)
(باک) چلک، نەرمەو بەڵگەی گووێیە. (سلباک) چلک، گیایەکە بەرەکەی وە هێشووی ترێی دەچێ و ووردە، کە گەیشت ڕەش هەڵدەگەڕێ و شیرینە دەکرێتە خۆشاو گۆیا لە خۆشاوی مێوژی زۆر خۆشترو شیرینترە. (باد) بالۆکە
چیلکڕ
باڵندەی کورک، کە لەسەر هێلکان هەڵنیشتبێ بۆ جووچکە هەڵێنانێ
چیلکە
داری باریکی سووتاندنێ
چیلکە
ووردە داری باریکی ووشکی تووپۆپی دارانە بۆ سووتاندنێ، چووکڵ، چووکڵە، هزرۆک، چیکڵە، چیڵک، داری سووتاندنێ
چیلکەوچێو
(موک) چێوان
چیلکەوکردن(ئەردە)
دار شکاندن بۆ سووتاندنی
چیلکەچنێ
کۆکردنەوەی چیلکە بۆ چاووگی ئاگر
چیلگەر
قفڵساز
چیلی بۆز(باک)
چیلیان(دەر)
ژووری ئاووردوو، دیوی ئاگردوو
چیلە(ڕەوا)
سنوور، تخووب، (موک) قەمتەرە، (باک) پەنک، چەند بەرد یا دارێکە بۆ سنووری دوو زەوییان دادەمەزرێ. (دزەکۆ) پەرژین، تانۆک، تەیمان، شوورە. شووێنێکە، کە زۆر بەرز بێ و گژو گیاشی زۆر بێ. (خۆ) دیوارێکە بە ووشکە بەردان لە قەراخ باخ و باخچان کرابێ، سنوور، تخووب. (بابا)_کردن: بە ڕقەوە تەماشاکردن، چاو لێهەڵگێڕانەوە، چاو لێ مۆڕ کردنەوە
چیلەقرپ(باک)
ڕێگای پێچدارو باریک، ڕێگای خووارو خێچ
چیلەچەپ(زا)
پیادەڕێ لە چیایاندا