تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پتیلە(لۆ)
پڵییتە
پشتماسیلکە
پشیلە
(هەر) کتک. (هەورا) کتە، کتتە. (لو) پشی. (باک) پسک، پسنگ، پشۆ، دهلک. پشە. لە موکریانێدا بە پشیلەی نێرە دەڵێن گورپە
پشیلەسوورە
گەمەیەکە، یەکێک تێدەکەوێ ئەوانی تر دەست بە یەکتری دەگرن و ئەوەی دەگرنە ناو خۆیان ئەویش تەقەلا دەدا کە بەناو لنگیاندا دەرچێ ئەوانیش نایەڵن و دەڵێن: پشیلە سوورە کووێڕا چوو عەرزی دڕی پێیدا چوو، بەڵام بەناو لنگی هەرکامێکیاندا دەرچێ ئەو تێدەکەوێ
پشیلەشۆر
خۆ خاوێن نەشوشتن، دەڵێن: ئەمڕۆ لە گەرماو لەبەر ساردیی ئاوەکە خۆم_کرد
پونگەکێفیلە
پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
پۆیلە(هەو.، هەورا.، زەن)
ڕیشووی زەنگیانەیە، کە پووڵەکەی زێڕو ئیتری بەسەرەوەیە بەسەری منداڵانیدا دەکەن. زڕو زەنگیانەی سەری ژنانە. پارچە خشڵێکیشە، کە بەلا جانگێدا دەکرێ. پۆیلانە. (خۆ) بارو بوو، بەخشش. منداڵێک دووای بوونی، کە بیبەنە لای باوکی و خاڵی هەر چتێکی کە بیدەنێ: _ی پێدەڵێن
پیرخەلیلە(هەورا)
پیرخەنیلە
چێشتێکە بە برنج یا ساواری وورد لێبنرێ. ئاردی ساواری، پیرنی، (هەورا) پیرخەلیلە. سمیتک
پیلان
پلان، فێڵ، فرڵداغ، دۆڵاب. کەین و بەین
پیلانباز
فێڵباز._ی: فێڵبازی
پیلانساز
پیلانباز._ی: پیلانبازی
پیلانگێڕ
پیلانساز._ی: پیلانسازی
پیلانگێڕان
پیلانسازی
پیلاڤ(باد)
پیلبەباز
شەڕانی._ی: شەڕانێتی
پیلوو
قەپێلکی چاو، پەلکی چاو. (هەوراڕۆژکە) پێڵوو. (هەورا) پێڵە، پەڕە. (باک) خلێف، پشتچاڤ، پەلکی چاڤ. کۆپک، کۆپ
پیلک
قامک، تپل. بووکێنی، ئەو دەستە کەسەیە، کە دەچن بووکێ بێنن. (باد) پۆستەچی،چەپەرچی. ڕان، گەل، پۆل، بۆ منداڵان و باڵندان و ئاژاڵان بەکار دەبرێ. پوولەکەی زێڕە ژنان لە کڵاوپێچ و شووێنانی تری خۆیانی دەدروون