تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قشتیلە
خشتیله٬ خەمشتۆک٬ ژیکەڵە٬ ئێسک سووک٬ پت٬ پتکۆ٬ (باک.): پتۆ٬ نەشمیله٬ قشتیلانه٬ جووانکیله٬ چکۆڵەو جووان
قنجیلانە
قنجیلە
قجیله٬پێقەله٬ جووان
قوتیلە
قوشیلک
خوژیلک٬ شیرکوتک٬ گیایەکە بۆڕەوانی زۆر باشە
قوویلە
(ئەردە.): قوولە
قوڕاویلکە
(کۆ.):باڵندەیێکە وەک (بۆرەجرە)وایە بەڵام ئەو گەورەترە و قاچیشی درێژترە. جوورە ماسییەکیشە
قوڕناویلکە
داعبایەکی درێژی بچکۆڵەی ئاوییە لەبەهاراندا پە یدا دەبێ و دەنگێکی زلی هەیە
قوڵنگەی فیلەوان
فیل کوت٬ کەژە
قپیلک
(دەر.):قەپێلک٬ تیکوڵی گووێز و بادام و هێلکە و کیسەڵ و ڕەقەو ئیتر
قچیلک
(بار.):تووتەڵە٬ قامکە چکۆڵە٬ (هەورا.): تووتە
قڕقیلە
(شا.):لۆتە٬ ئەو دەنکە مێوژانەیە نابنە مێوژ بە بێژنگ جووێ دەکرێتەوە و بۆ خۆشاو دەست دەدەن
قژیلاندن
سوورکردنەوە لە ڕۆنیدا. خەفەتبارکردن
قژیلین
سوورکرانەوە لە ڕۆنیدا. خەفەتبار بوون
قۆتیلە
قۆتی بچووک٬ قوتووی نەوتی چرا
قۆدیلە
(کۆ.):کۆجیله٬ قوتیله٬ (خۆ.):ئاوێتەی گچک
قیلاج
(باد.): قولانج
قیلوومک
(زا.): کرژبونی ئەندام
قیلکە
(ئەردە.): چیلکه٬ داری باریکی وورد. حیلکەی پێکەنینێیە بە دەگی بەرز
قیلکەقیلک
حیلکەحیلکی پێکەنینێیە بە دەنگی بڵند.