تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شکیلووک (باد.)
تیکوڵ.
شۆتیله
(هەورا.) گیایەکی بەهاری شیرداره لە سالمه دەچێ.
شیر خوژیلک
گیایەکی بەهارییه و شیرداره جۆره گوڵێک دەگرێ و شیرەکەی زۆر ڕەوانه.
شیلاتی (باک.)
شیلاهی.
شیلافه
شیلاق (باک.)
چتی شلی لەشییه وەکو خۆبن، کێم و هەوا، چڵم، فرمسێک و ئیتر.
شیلان
دارێکی دڕواوییه، گوڵ شیلان، بەرەکەی خڕ و سوور و خۆشه. (بۆتا.) شایی و زەمزەمە و ئاهەنگێکی گشتییه، کە بە بۆنەی بەهار یا چوونه سەر چاکێکی دەیکەن نەک بۆ ژنهێنان. نێوی موورووێکی سووریشه، کە وە بەری دارەشیلانێ دەچێ.
شیلانه (هەورا.)
قەیسی، شڵانه.
شیلانک (موک.)
سۆنده.
شیلاو
شیلاووک
(هەو.) شلیک، (باد.) فرش، (شا.) ژیللەوک، (باک. ، که.) فرشک، فریشک، (هەورا.) شردان، شیلاووگ.
شیلاوکه
شیره، شیلەیێکه لە میوه بێته دەرێ، هەنجیرەکه شیلاوکەی لێ هەڵنیشتووه.
شیلاوگ
شیلاووک، پارچه گۆشتێکی لۆچ لۆچه لە زگی ئاژاڵاندا وەک هەزار لۆغانە، بەڵان ئەمه پانتره و پڕه لە پیسی.
شیلاڤ (باک.)
گوڵەشیلان بێ بۆنه، پژدان، پزی (ڕەحم)، منداڵان.
شیلربوون (باک.)
ووشیاربوون.
شیلمه
(ڕەوا.) جووره دانێکه دەنکی خڕە و ڕەنگی بۆره و کلێکی باریکی پێوەیه وەکو داڕووجانه، بەڵان درێژتره، پتر لەگەڵ جۆی دەبێ و دەغڵی تاڵ دەکات.
شیله
(خۆ.) گچکه. ددانی شیری ووڵاخه. جووانووەکه شیرەخۆربێ. به ددانی ووڵاخی بەرزەش دەڵێن، کە لە چوار سالێدا دەری دەکات. شیرەی جۆ و گەنم لە فریکیدا. ـ ی ترێ و چتی شیرین، ئاڤ شیله، شیلی. مەی. دۆشاو، شیلەی شەکر.
شیلک
(هەو. ، ڕەوا.) شیلاوکی ئاژاڵانه. ـ ی سەری: بە شلکەی سەرەوەی نێوچاوانیش دەڵێن.
شیلۆ
شیلۆکه
(باک.) تەڕ. جیهان شیلۆکەیه: دەباری و تەڕ و تووشییه.