تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیلا
ئێلێکی گەورەی کوردە،(مل و زیل)هێندێک دەڵێن سەرچاوەی نەتەوەی کورد ئەوانن، ئەمەش درۆیە چونکو کورد لەوان زۆر کۆنترە و ئەوان خۆیان ئێلێکن لە کورد
زیلان
(زا.):ڕێسمەی دڕکێیە. (باک.): لاولاوەی دەرک و پەنجەرانە لە داری ، ڕێزە لە داری
زیلانزەر
(باک.): کەڕەنگ. کەنگرێکە تازە سەری دەرخستبێ و شین بووبێ
زیلک
(کۆ.):زیلەمۆ.(زا.)قیتکە
زیلکە
جوورە ترێیەکی ناسکی مزری سپی بزمارکوتە،ساڵێ دووجاران بەردەگرێ
زیلۆ
(زا.):زەروو،زێروو
زیلە
زللە،شەپەڵاخە. دەنگێکە لە زیکە گەورەترە
زیلەزیل
زیلەی یەک لەدووای یەکتری
زیلەمۆ
(هەورا.): ژیڵەمۆ،ژێلی،(کۆ.)ژیلک،(شار.)ژیل، (باک.): تەراف،خووەلی مەرمۆتک
زیکریلە
(موک.):تەتەڵەمیران،(ڕەوا.)مەڵکەسەن،(زەن.)تووتکەشووانە.کرمێکی ڕەش و تووکنە لە سەرگیایان تەونی دەکات
زەمبیلە
زەمیلە
زەمبیل، بەرچنە، دەفرێکە لە توول و قامیش دروست دەکرێت
زەنبیلە
سافیلکە
سانیلکۆکە
(خۆ.):ئاسانی ٬ سانایی٬ زۆر ئاسان٬ سادە
سانیلکە
ئاسان٬ سانا
ساویلکە
(کە.):دڵپاک٬ساده٬بەستەزمان
سایلێ
(هەورا.): هەڵوا
سمبیلەک(باک.)
جوورە ماسییەکی زەردە.
سوواندیلکە(هەو)