تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتل و بیبل
تیتیل و بیبیل، تیتی نێرە، بیبی مێیە لە هەویر یا لە قوڕی ئابیدە دروست دەکەن. چیڕۆکێکی خۆشیشیان بۆ ڕێک خستووە
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تەریبدان
دروونی چت بە تەریب
جیبان
جیوان
خووەیبەخت
(باک.):خۆشبەخت. (باک.)-ی: خۆشبەختی
دوختەر کەیبانوو
کابانی ژیر و دەسترەنگین
دیبا
جوورە پارچەیێکی ئاوریشمییە و گرانە
دیباچە
سەرەتا،پێشگۆتن، پێشگۆتنگ، دیواچە،بەرایێ، (باک.): بەربێژ، چەند مەبەسێکی ڕێک و پوختە، کە لەسەرەتای پەڕتووکاندا دەنووسرێ
دیبەک
(هەر.): دنگ، دینگ، کووپەیێکی دارینە بە ئاسنێکی درێژی سەر لوولە برنج و گەغی تێدەکوتن. (کە.) ئاوونگێکی گەورەیە بۆ کوتانی برنج و قاوە. (باد.) کیشەداری سوو تاندنێیە
دیبەگ
(هەورا.): تەختە. دنگی گەورەی برنج کوتانێیە. (باد.) گزرە
دەولیباز
(خۆ.): پزدانی ماڵاتان. (خۆ.) تیکوڵ و تووێژ و تفری سەر ڕیخۆڵە و چیکڵدانەیە
زیبک
ویست،خووازت
سیباز
(هەو) سێبازانێ،کەوشەکێن، گەمەیەک(هەو) – انێ: سیباز،جوورەیارییەکە سێجار و سێبازی تێدا نەبرێ.
سیبەر
سێبەر٬ نیسێ.
شوواشیبگ
دارێکی هەمیشه سەوزه گەڵای مووروده بەرەکەشی وە چووالە بادامی دەچێ.
شەوخەیبه
(خۆ.) پەڕپووت، نابووت، بۆ مرۆ وماڵاتان.
شەیبووک (باک.)
نەمامی یەکساڵانەیە.
غەریبۆک
(باد.):خەریبۆک٬ جوورە هەرمێیەکە
غەیبەت
خوسپ٬ پشتەسەر٬ ناوبردن٬ داکوتانن٬ پۆس کڕاندنەوە