تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەریا
ئاوێکی زۆری قووڵی وایەکە کەشتی بەسەردابڕوات،زەرێ زەریا،زریە،دەلیا،(هەورا.)زەری،قەلزەم.
دەقۆریا
ئێلێکی کوردە پایتەختی وان شاری (ئاموودی) یە، تاکۆرا، تاکۆریا : ئێلێکی مەزنی کوردە لە ژوورووی کوردستانی بندەستی ترکاندایە دەڵێن هەردووک ئێل ئامۆزای یەکترین
دەلیا
زۆر، دارا- یەک دەخووا. دەریا
دەڤدریا
(باک.): زۆریڵێ، زاردڕاو، چەنەدرێژ، ڕاز ڕانەگر.- یی (باک.): زۆرربڵێ یی، زاردڕاوی، چەنەدرێژی، ڕازڕانەگرتن
زلووبیا
جوورە شیرنیاتێکی وەکو پەنجەرەی کونکون وایە لە هەویر دروستدەکرێ و شیلەی شەکری بەسەردا دەکرێ
زنجەگیا
(هەورا.): قۆریە
زۆروەنەکریا
(هەورا.): زۆرلێکراو
زیا
(باک.): هەزیا،زها،هەژدیها،ئەژدیها
زەریا
زەوین بێ گیا
گرکە زەوی
ساردۆنیا
گوڵێکی سووری جووانی گەڵاپانە
ساردەگیا
گیایەکە وەکوو گەنمی وایه٬ بەڵان گوڵەکەی وە هی جۆی دەچێ و بێ دانە لە نێو دەغڵاندا شین دەبێ
سافیا
(باک.): گوندێکە لە ناو سلیڤاندایە کەوتۆتە ناو دەشتی ئامەد (دیاربەکر)ی گۆرانیەکانی (باڤی بەهجەت)و (خێریا حەجێ) لەو گوندەدا پەیدابووە
ساوین پیا
(ئەردە.): تێهەڵسوون٬ ناوین پیا٬ (ئەردە.): ساوین
سایا
(باک.): جوورەبووزووێکە. (باک.): ساده٬ یەکڕە‹گ٬ ساکار٬ سایه٬ پیاوەتی٬میهرەبانی٬چاکە
سرنگیا
سەنیر٬ سەرین.
سهنگیا
سووریا
ناوی نەتەوەیەکی کۆنە لە پێشدا لەنێوانی سووریەوعیراقێدا بوون بەڵان ئیمڕو بڵاوبوونەوە پایتەختی وان یا ئایین پەرستیان شاری(حمص)یهلەووڵاتی مەش سووریان پەیدادەبن پێیان دەڵین،(یعاقبەالاکراد) یا قەومی کوردبەڵان زمانیان سووریانییە.
سۆفیاو سافیا
دووگوندن لەڕۆژهەڵاتی شاری ئامێدێ(دیاربەکرێ) گۆرانی خێریا جێ و باڤی بەجت ژگوندێ سافیا دەدرکەتیە.