تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوشیاگ
گوشراو٬ گوشاو.
گۆریان (کە.)
هۆنین٬ گۆرین.
گۆزیانەوە
گۆڕیاو (کە.)
گیابڕکە
بڕوانە: گیابڕە.
گیابڕین
گیا دەرمانە٬ گیایەکە بسیێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.
گیابڕینە
بەتۆزی بۆ برینی زۆر باشە٬ بەتەڕی بکوترێ لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێ دەیکاتە برین لەنێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە (پورگ).
گیابەن
گیایەکە بەنی لێ دروست دەکرێت .
گیابەنمد
گیایەکە لە شاخاندا دەڕوێت ٬ گوڵی سپی و بۆن خۆشە و ئاوەکهی بۆ ژانە زگ زۆر باشە ٬ (هەورا.) وەرکەمەر ٬ ڤەرکەمەر ٬ (هەکا) خوشبین.
گیاجاڕ
گیان
روح٬ بەدەن٬ ڕەوان٬ــــ دار: گیان لەبەر ٬ ـــ وەبەرهێنان : زیندووکردنەوە . بە ـــ ت خۆش : نۆش٬ ـــ سپاردن : مردن.ـــ کێشان : گیان دان ـــ لەبەر : زیندوو . برادەری ـــ ی : برادەری ڕاستەقینە.
گیانی گیانان
ڕەوانی ڕەوانان ٬ نێوی خودایە.
گیانەورە
گیانەڵا
گیانەڵاو
گیاچا
گیا کووڵکنە.
گیاڕەش (باد.)
گیایەکە ناخورێ .
گیاگزیک (باد.)
جوورە گیایەکە
گیای خۆڕوو
گیای خۆڕسک.
گەردیان
لاربوونەوە٬ خوواربوونەوە.