تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەمەسیاوڵە(هەورا)
قەیتەران، پەلی سیاوەشان، خاڵەڕەش، گیایەکە گەڵای وەکوو کەرەووزو ساقی باریک و زۆر ڕەشە لەبن کاج و قەڵبەزدا دەردێت بۆ خارشت زۆر باشە
چەناگەشکیاگ
چەڕیاندن
چەڤیای(باک)
چەماوەوە، خوواربووەوە
چەیرپیاڵە(هەورا)
ڕازیانە
(هەورا.): ڕهزنە، ڕهزیانە، هەپۆسان، گیایەکی بڵندە گەڵایەکانی وەنی شووتی دەچێ بۆنی خۆشە لە ئاو ونان دەکرێ. تۆوەکەی وەکوو زیرە وایە بۆ ژانە دڵ باشە
ڕازیانەوە
ڕازیاوە
ڕازانەوە.خەمڵیو
ڕازیای
(هەورا.): ڕازاندنەوە
ڕاماڵنیان
ڕامیار
(هەورا.): سیاسی.-ی: سیاسەت
ڕاونیان
(ئەردە): ڕاونان، ڕاماڵنیان، تارەدووانیان، تارنیان
ڕاوکەری ماسیان
ڕاویار
(ژاوە.):ڕێبووار، ڕاوچی، ڕێبگار.-ی: ڕێبوواری، ڕاوچێتی.
ڕاوێژیار
ڕاوێژەر.- ی: ڕاوێژەری
ڕاگەیاندن
ڕایاخ
(کە.): ڕایەخ
ڕزیان
(ئەردە): ڕزین، وەرین، داوەرین، وەرینی تووک و ئیتر.هەڵوەرین، وەرینی گەڵای داران و ئیتر. هەڵوەرینی موو