تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاوێتی
پیاوێنی
کارو باری پیاوانە. تووانای جووتبوونی لەگەڵ مێیینەی خۆی
پیاوەتی
پیاوێتی، کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا بێ. چاکە، مێرانی، رەندی، جووامێری، ئەرک، چاکە، خێر، جامێری، مەردایەتی._کردن: چاکەو جووامێری کردن
پیاپەریگ(ئەردە)
پیاچزان
چزانی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ
پیاچزاندن
چزاندنی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ یا چزاندنی چتێکی داغ بە لەشدا
پیاچوون
سەرنجدان، لێووردبوونەوە. چوونی چتێک بەناو چتێکیدا، پێداڕۆیشتن. چەقان، چەقیان
پیاچوونەوە
ووتنەوەو یا نووسینەوەی چتێک لەبەر یا لەناو نووسراواندا. پێداڕۆیشتنەوە. پیا بچۆرەوە: پێیدا بچۆرەوە
پیاچەقان
بڕوانە: پیاچەقین
پیاچەقاندن
چەقینی چتێک لە چتێکیدا
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
پیاڕە
زڕ. باوەپیاڕە: زڕباب
پیاڤ(باک)
پیاڤی(باک)
پیاکردن
چتێک لە چتێکی دی هەڵکێشان، چتێک لە چتێکی تر نان
پیاکێشان
چتێک بە چتێکی داماڵین
پیاگخاس
پیاگخووا
پیاوی خودا