تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیاساڵ
ووشکەساڵ._ی: ووشکەساڵی: لەڕۆژگارێکی سیاساڵیدا دەستبڵاوی مەکە.
سیاسەت
ئەتک٬ شکان٬ ڕیسوایی._ کردن: ڕیسواکردن._ کراو: ڕیسوا. پەرساری٬ خاکداری٬ هەڵسووڕاندنی کاروباری ووڵات.
سیاسەران
دەروێشان.
سیاق
نووسینی ووشان بەخەتی درێژووکە.
سیاقەلەم
سیامار
ڕەشمار٬ ماری ڕەش.
سیاماڵ (کە.٬ هەورا.)
ڕەشماڵ٬ دەوار٬ کووێن.
سیامەد
سیامەند جیرۆکەکەی ناودارە.
سیامەند
یەکێکە لە دووازدە بەندە گۆرانییە کۆنەکان. نێوی کوڕانە.
سیان
قوڕی پیسی نێوکووچانە٬ قوڕی ڕەش٬ (کە.) سسیاناو٬ سێن ٬ چت یا کەسی ژمێر راوە٬ مێوانەکان سیانن .
سیاناو (کە.)
سێیان٬ سێیەمین٬. سێیە(موک.)
سیانسیان
سیانکە
سیاهی
ڕووناکی چاوێکییە ٬ کەلەبەر بێ هێزی بەدژواری چتی پێ ببینرێ. (ﺌەردە.) سیاهە.
سیاهە (ﺌەردە.)
ڕێزەنووسراوێکە لەسەرباری درێژی٬ کەباسی تاکتاکە چتی فرۆشراو یا کڕاو بکات.
سیاوسەدە(هەورا.)
سیاووا (زەن.٬هەورا.)
سیاوون (کە.)
بزنی ڕەش٬ بزن٬ گۆشتی بزن بێجگە لە بزنەمەرە . (کە.) ڕەش٬ هەرچێکی بێ.
سیاوپووزە
گیایەکی لاسک ڕەشی ئاوییە گەڵایەکانی وەکوو هی کەرەوزین.
سیاوپەتا (هەورا.)