تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سڵەمیانەوە(ﺌەردە.)
سڵەمینەوە٬ چڵەکیانەوە.
سۆریازک
سۆریاس
گیایەکی کووێستانییە گەڵای وەکوو کەوەری وایە بهڵام باریکترە و دەکرێ بەچێشت.
سۆریانە (باک،ڕەوا،خو)
(باک) سۆریازک،گیایەکی بەهاری و لاسک سوورە گوڵی سپیەوبۆنی خۆشە بەچێشتی ساواری لێدەنرێ.
سۆزیان(کە)
سووتان، سووتان لەتینوان.
سۆزیاو
سووتاو، ئاوورتێبەربوو.
سۆزیاگ
سۆفیاو سافیا
دووگوندن لەڕۆژهەڵاتی شاری ئامێدێ(دیاربەکرێ) گۆرانی خێریا جێ و باڤی بەجت ژگوندێ سافیا دەدرکەتیە.
سۆلیانەوە
ئاوی بەستوو، کەشوڕبێتەوە(ئەردە) چووزانەوە، تۆزیانەوە، کزیانەوە.
سیائاوی (هەورا.)
سیابۆ
گیایەکە دەخورێ.
سیاتاڵە
ڕەشتاڵە٬ بەدبەخت٬ سیاچردە٬ (ﺌەردە.)سیاچارە٬ چارەڕەش.
سیار(ﺌەردە.)
یارمەتیدەر٬ شاگرد. (ﺌەردە.) بەرزایێکە لە نێوانی شووێنێکی نزم.
سیاریحان
رێحانە کێویکە.
سیارە
جوورە گەنمێکە. نێوی دێیەکیە لە ناوچەی واماوایە. ئەوبەشە٬ چووارچێوەی دەرگاوپەنجەرەیە٬ کەدەچێتە ناو دێوارەوە.
سیارە
بجم٬ ڕەوان.
سیازاخ (کە.)
کەرخنکێنە٬ گیایەکە بستێک بڵند و گوڵەکەی وەهی جۆی دەچێ بەتەڕی بۆئاژاڵان باشە بە ووشکی ناوێرێ بیخووا٬ برژانگەکانی لەچاوی هەڵدەچەقێ. گیایەکی بەهاری و کەم تەمەن و گەرمیانییەلەپێش هەموو گیایەک پێدەگا ووشک دەبێ وەکوو چەودەری وایە بەڵام ئەم کەمگەڵاوباڵای کووتە و گوڵێکی پژپژی هەیە٬ (ﺌەردە.) زاج.
سیازدە
سییانزە._ م: سێزدەم . _مین : سێزدەمین.
سیازوخاڵ
بریتییە لەچتی زۆر ڕەش.
سیازەندووق
گیایەکی ڕەشهە ڵگەڕاوی ڕەق و تەقە.