تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یاس
جێگای زۆر سەخت و تووش لەکێواندا٬ یاسەمین.
یاسا
یاسە٬ ڕێ و شوێنی و رەفتاری باب و باپیران٬ خور ٬ داب و نەرێت٬ بنەما٬ رێک خستن٬ بنەڕەت.ـــ کۆ: تۆمارکردنی یاسا.ـــ ی: بنەڕەتی: رێ و شوێنی بنەما.
یاساخ
قەدەغە٬ یەساخ٬ قۆرخ.ـــ کردن: قەدەغەکردن.
یاساوڵ(کە.٬ جا.٬ کۆ.)
کێشکچی٬ ئێشکچی٬ پاسەوان.
یاسەمەن
یاسەمین٬ (باک.) ئەسمین٬ مەران٬ ئاسمین٬ دارێکە بە گوڵەکەشی دەڵێن ـــ . نێوی ئافرەتانە.
یاسەی سەخت
بەردی سەخت و بڵند٬ بەردی ڕەق٬ گاشەبەرد.
ئەیاسی(باک)
پەردەی گەمێیانە
تەریاساڵ(خۆ)
تەڵاشی داری، پارچە. تیکەی نان و چتی تر. (باک) بەردی ڕاخراوو دانراو
سیاساڵ
ووشکەساڵ._ی: ووشکەساڵی: لەڕۆژگارێکی سیاساڵیدا دەستبڵاوی مەکە.
سیاسەت
ئەتک٬ شکان٬ ڕیسوایی._ کردن: ڕیسواکردن._ کراو: ڕیسوا. پەرساری٬ خاکداری٬ هەڵسووڕاندنی کاروباری ووڵات.
سیاسەران
دەروێشان.
قەیاسە
کەژوویەکی پانه٬ پارچە گوریسێک یا قایشێکی لە سەرێکی تێ هەڵدەکێشرێ سەرەکەی دیکەشی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەسەر بارەوە تەنگەی ووڵاخی پێ دەبەسترێ
هەیاسە
وەکو کەمبەرەیە بەڵان قوبەی وردەوردەی هەیە.
پاپیاساوین
برێتییە لە پءشین و چاوقووچاندن لە چتێک
پریاسکە(کۆ)
پیاسوون
چتێک لە چتێکی تر هەڵسوون
پیاسوین
پیاسوون، پێداسوونەوە
کیاستن
ناردنی یەکێک بۆ شووێنێک٬ هەناردن٬ ڕەوانەکردن.
کیاستە (هەورا.)
ناردەمەنی.ــــ ی (هەورا.) : ناردن.
کیاسەی (ژا.)
کێم و کیاسی(باد.)
کەم و کورتی ٬کەم و کووڕی.