تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵەکەبازی
تەشقەڵەبازی، بەگێچەڵی، گێچەڵ، فڕۆفێڵ، (باک) هەڤانی
جاڵەبەرد
بەردی خلۆر بووەوە
جاڵەت
جووڵەجووڵ
جووڵەی یەک لەدووای یەکتری، لەرزە لەرزە، بزاووز
جووڵەکردن
جووڵانەوەی چت
جڵەو سووڕاندنەوە
(باک) پاشیاو خووەدان
جڵەو شلکردن
برێتییە لە بەڕەڵاکردنی منداڵ و بەردەست و زۆر گووێ نەدانیان
جڵەو شۆڕ کردنەوە
داندن
جڵەو هەڵتەکاندن
جڵەو هەڵکێشان
جڵەو توندو گورجکردن، جڵەو هەڵتەکاندن
جڵەوداری
جڵەوکێشی
جڵەوکێشان
ڕاکێشانی جڵەوی ووڵاخ
جڵەوگیر
یەکێکە پێشگیری یا جڵەوگیری کەسێکی بکات، بەربەسکار
جڵەوگیری
مەبەس ڕێنەدانە بۆ کردن و یا ووتنی چتێک، بەربەستکردن،_ی ئازادی بکە لە هاوڕێیی بەدو خراپ
جەڵەب(ئەردە)
جەڵەو، بەدکار، خراو، گوربز، (باک) زرنگی، شێوە، لێهاتوویی. نەژاد. مێگەلە، ئاژاڵ و ووڵاخێکە بۆ فرۆشتنەوەی کڕابێ. کوو. چەشن، بابەت
جەڵەبدار
بازرگانی مەڕو بزن و ڕەشەووڵاخ و ووڵاخان._ی: بازرگانێتی ئاژاڵان و ووڵاخان
جەڵەبچی
کەسێکە جەڵەبی بکڕێ و بفرۆشێتەوە، واتە کەسێکە ئاژاڵ و ووڵاخ و ڕەشەووڵاخان بۆ فرۆشتنەوە بکڕێ