تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاژێڵە
قاخڵی٬ سیاوڵە٬ ڕەشکەناونان٬ کاخڵی
کاژەڵە
میچی ئێسک و کەڵلەی سەرییە. (کۆ.): کاژێڕ٬ کاپێل. قالکامەژی
کاکڵە
ناوکی گووێزی پاکراو. برنجی کەڵەی پاکراو
کاڵە
کالک٬ شمک٬ (هەورا.): خامینی٬ کاڵا٬ لەچەرمی گاوئیتر لەپێدەکرێ و بەبەن قایم دەکرێ
کرووزەڵە
بڕوانە:کرووژەڵە
کرووژەڵە
کرۆچەڵە٬ ئێسقانێکی نەرمە بەسەرەدەفەی شانەوە
کرۆچەڵە
کرۆژەڵە ئێسقانێکە نەرم بەدەم دەفەی شانەوەیە
کرێپاڵە
درەوەنیکە بە کرێ دروێنە بکا
کزکۆڵە
(ئەردە.): کزۆڵە٬ شفرەی بەرازی ٬ مرازێکی دەم تیژە لە دارتاشی بە کاردەبرێ
کزۆڵە
گیانداری کزۆڵ
کلکە کەڵە
(ئەردە.): کلکە گەورە
کلکەتووتەڵە
کلکە پووته٬ قامکە تووتە
کورتەڵە
کووتەڵە
کوودەڵە
بڕەک٬ (ڕەوا.) بزڵەبەراز ٬ (هەورا.) بێوەڵە٬ بەچکەی بەرازی. بۆ بێچووە بەراز و وورچ بە کاردەبرێ.
کووزرەکە (باڵە.)
برینی چاویلکەیە.
کووزەڵە
چ خۆی بخورێ و چ ئاوەکەی بۆ میزگیرانی زۆرباشە٬ گیایەکی بەهاری و توندی ئاوییە گوڵی سپی و ووردە ٬ گەڵایەکانی کەمێک وە کەرەوزی دەچێ تامی وەهی تەڕەتیزەی دەچێ.
کووپەڵە
کووپەڵۆکە٬ کووپەڵەی چکۆڵە٬ دەرشۆ٬ کافک٬ کۆدینە٬ کووپک٬ ـــ ی شین: کاشینکە.
کووچەڵە(کە.)
جووچکەی سمتی (کە.) کۆجەڵە٬ کاسەی چکۆڵە.
کوویسەڵە
کیسەڵەی دەغڵی.