تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵاڵە
شەڵاڵە، کۆک. جووره دروومانێکه.
شڵە
سوورێکی پنۆک پنۆکه، ئەبڵەق. سپێکه پەڵەپەڵەی سووری تێدابێ. (جا.) گیایەکە بنەکەی سەلکه وەکو پیوازییە و گوڵیشی سپیه. بەڵەک.
شۆڵە (ئەرده.)
هەورەبرووسکه، برووسک. کەپەبێڵی قوڕ، بەشە قوڕێکه، کە بەدەمی بێڵ هەڵگیرێت.
شۆڵە ئاگر
شیرشەمشەڵە
شیری چەکچەکیلەی.
شیوەڵە
خڕ، کەند، دۆل، دەره.
شێر کۆڵە (ئەرده.)
شەستەڕەهێڵە
شەستەبارانه.
شەقڵە
تەختەیەکی نەخشکراوه خەرمانی پێ نەخش دەکرێ. قیسپی خانووانە. (دەر.) ئاڵوودار.
شەماڵە
ئافرەتێک لەسەر یا لەنزیک سێ ڕیانێک شەموو لەی دەگرێتەوه لەشەوی شەموواندا دیاره نیازێکیش لە دڵدەگرێ جا ئەگەر ڕێبوارێک بەوێدا تێپەڕی و قسەیێکی خۆشی کرد دەیکا بەنوقڵانەی پێکهاتنی نیازەکەی، خۆ کە قسەی ناخۆشی کرد ئەویش دەکا بە نوقڵانەی پێک نهاتنی مرازەکەی.
شەپالوخ (خۆ. ،باڵە.)
وەروەرەی بەفرماڵینێ.
شەپاڵە
بەلەپی دەست لە کەشی کەسێکی تر دان، شەپەڵاغە، زلله، چەپاڵە.
شەپڵە لێدراو
لە گۆ کەو توو، بۆ ئەندامێک بە کاردەبرێ، کە بێ هەست بوونێ و لەکار کەوتبێ.
شەپڵە (هەورا. ، موک.)
دەردێکە لە هەر پەل و ئەندامێکی مرۆی بدات بێ هەستی دەکات و لەکار دەکەوێ.
غوڵغوڵە
هەراوهوریا و تێکڕژانی مەردوم
غەرداڵە
خەرداڵە٬ گیایەکە هێندەی گوڵەبەڕۆژەیێکی بڵند دەبێ ٬گوڵی بڵاو و پەتۆپە هەر کەلەی گوڵێکی پێوەیە٬ تۆوەکەی وە گلێرە ڕەشەی دەچێ و پتر لە نێو کاولاندا شین دەبێ.لە خۆڵەمێشی وی پووشوو دروست دەکرێ
فاڵە
(ئەردە.): فاعلە٬کارگەر٬ کاریگەر
فتیڵە
(هەورا.): پڵیتە٬ پتیلە