تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوورکەڵە(ئەردە)
سوورەهەڕاڵە (هەورا)
گوڵێکی بونخۆشە پتر لە نێو چیایاندا دەڕسکێ.
سووکەڵە
چتێکە لەهەڵگرتنیدا سووکبێ.
سپڵە
بەدنمەک٬بێ نمەک٬نانکووێر٬کەسێکە چاکەی لەبەرچارنەبی٬پێ نەزان.
سڵسڵە
پۆیلە و پڵپڵەیێکی ژنانە لە خۆیانیان دەدەن.
سۆرکەڵە(هەو)
گەنمێکی سوور و ووردە بۆنان باشە، کەیەکێک لە سێ جوورەکانی گەنمی قەندەهاری (هەورا) گەنمەسوورکە.
سۆڵە
سەرمای بەتەووژم،سهرماوسۆڵە، زوقم،شۆقێکی کەم، کەلە دوورەوەدیاربێ(ئەردە) بڵێسە، تاو، ناوی چوواردێیانە لەناوچەی بازیان، قەرەداخ ومەریوان، چەند دانە سینگێکی باریک و نووک تیژە بهرماڵە ههتیوەی دەواری پێ قایم دەکرێت.
سیاتاڵە
ڕەشتاڵە٬ بەدبەخت٬ سیاچردە٬ (ﺌەردە.)سیاچارە٬ چارەڕەش.
سیاوڵە(هەورا.)
ڕەشکەی ناونان.
سیسارکەکەچەڵە
سیسارگەچەڵە٬ (زەن.٬دەر.) سەگەڕسیسالک٬ (هەورا.) سیسەرگەکەچەڵە٬ (کە.) سەرگەڕ٬ (قەرە.) داڵەگەڕگەڕ٬ باڵندەیێکی زەردە و بەڵەکە گۆشتی ناخورێ بەقەد بەرخێکی دەبێ لەنێو شاخاندا دەژی گەندە و کەلاک خۆرە و سەری بێ تووکە.
سیسارگەکەچەڵە
سیسۆڵە (ﺌەردە.)
سیسەڵە٬ لەڕ٬ لاواز.
سیسەرگەکەچەڵە
سیسارگ٬ سیسارکەکەچەڵە.
سیسەڵە
گیانداری سیس٬ دڕ٬ لاواز.
سیلاڵە(کە.٬ هەو.)
باڵندەیێکی گەورە و سپییە دەنگی مەیلەولاڵە.
سێبسکۆڵە(شن،هەو،دەر)
گووێ بەگووارە، گێلاخە.
سێلاڵە
بڕوانە: سێلاڵە.
سێچوکڵە
چتێکە سی ددانەی ببێتێپی س-ش.
سێکبۆڵە(هەورا.)
گێلاخە٬ گیایەکە.