تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەنکەڵەوە
بەنگڵەژیل
جوورە گیایەکە لە مێرگ و تەڕاییدا دیتراوە
بەڵەبل(ئەردە)
بەڵەد
شارەزا._بوون: وێڕاهاتن. نا_: ناشی، ناشارەزا، بێ هونەر، لاجوور._ی: شارەزایی، خۆجێیی، جهزایی
بەڵەدێتی
شارەزایێتی، جهزایی
بەڵەک
ئەبڵەق، شل، شڵە، پڵپڵی، باز، بازگ، (جابابا) بازوو، بەلەک، پاق، (باک) بۆقل، (هەورا) بارە، پنک پنک، پەڵەپەڵە، پنپنی، ڕەش و سپی، پوویز، (ڕۆژ) بازبازکێ، دوو یا چەند ڕەنگی پەڵەپەڵەییە بە لەشەوە سا هەر ڕەنگکێکی بن، ووڵاخ یا ئاژاڵێکە بەڵەکەتی هەبێ یا چەند دانەیێکی لە نیشانەکانی پسپۆڕییەوە پێوەبێ
بەڵەک بەڵەک
بەڵەک(هەر)
لەگەڵ هەموو نیشانەکانی مەڕان بەکار دەبرێت، جوورە گیایەکی بەرزی شیلەداری لاسک دارە گەڵای وەکوو بی وایە بەڵام بچووکترە بنکەکەی بۆ گەلێک دەرمان دەشێ بە تایبەتی بۆ کۆکاکۆڵاو پیپسی زۆر سوودی لێ دەبینن، (هەورادەر) پووز، (ڕەوا) بۆقی بەڵەک، چۆقل، گۆشتی لوولاکییە، بۆقل، (باک) پاق، (فە) ساق، مەشکەلاق، مەشکە لوولاک، (باک) بەلۆریناتک، (شار) مێکووک گیایەکە، (باک) بەڵەک. (باک)_ی بەلۆریناتک، (باک)_ێ گووری
بەڵەکچاو
کەسێکە ڕەشکێنەکەی زۆر ڕەش و سپێنەکەشی زۆر سپی بێ
بەڵەکی
بەڵەکێتی، بەلەکی، بەڵەک بوون، دەردێکە ئەندامی مرۆی پڵپڵ دەبێ، تیکوڵی ترنج و نارنج بە سووتاوی سبەینان قامکی لێدرێ و لە زاری بدرێ وە لە جێگایەکەشی هەڵبسووڕێ دەڵێن زۆر بەسوودە
تاجی کەڵەباب
تانج کەڵەشێر
پۆپەی کەڵەباب
تانجکۆڵەکە
سەرکۆڵەکە، سەڕەکۆڵەکە
تاوڵەمە
ئاگر گەشکەرەوە، ئاگر گەشەوکەر. ئاگربادەر
تاوڵەکێفیلە
تاڵەبانی
خێڵێکی کوردە لە نزیک کەرکووک نیشتەجێن
تاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویبێ و لەشی بۆر بێ
تاڵەبۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و بۆر بێ و پەڵەی سپی لە لەشی دابێ
تاڵەتاڵ(ئەردە)
بەدبەخت، چارڕەش
تاڵەسۆر(هەر)