تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕەتاڵەشین
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی شین بێ
کوڕەتاڵەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی ڕەشبێ
کوڵەباڵ
فەرەجیەکی کورتی گووێچکەدارە قۆل بەبن گووێچکەکانی دادەکرێ.
کوڵەباڵە
کوڵەبنە
قوڵەبنە٬ تێکسرماو٬ کورت و قەڵەو٬ بانۆڵە٬ گرگن٬ (ڕۆژ.) کوڵەباڵا٬ خڕپلانە.
کوڵەبڕک
کورتە دارێکە دەگیرێتە بەرزە درەخت بۆ خستنەخووارەوەی بەرەکەی .
کوڵەبەراز
کوڵەبەس
منداڵی ژن لەمێردێکی تری.
کوڵەخرتە(ﺌەردە.)
کوڵەزرک (ﺌەردە.)
کوڵەش
کۆلۆش٬ مەردومی بێ شێوازو بێ ئابڕوو.
کوڵەمانگ
مانگی شەعبان.
کوڵەماڵە
دارێکە ناوەڕآستەکەی کونێکی تێدایە زمانەی ئێرەقی پێدادەکرێ و ماڵەی زەوی پێدەدرێ.
کوڵەمەرگێ
کوڵەمەرگی٬ گوزەرانکردن بەکەمی و کووڕی.
کوڵەنان (ڕۆژ.)
کوندەڵان٬ جێگایەکە کوندەی ئاوی لەسەر دادەنرێ.ـــ ی (کە.) ئەفسوونگە٬ جادووباز٬ کوڵێنانی٬پیاوێکە کەسێکی لەژنی بەسترابێ بیکاتەوە.
کوڵەنجەیی
کولەجەیی.
کوڵەوەیباب
جوورە مارێکی کورتی زۆرپیسە٬ برێتیە لەمەردومی بەئاشوب٬ کوڵەوەیواو.
کوڵەوەیواو
کوڵەوەیوای (ڕۆژ.)
قاچیە٬ سووزانی لەکاتی جنێوپێدانێدا بەکاردەبرێ.
کوڵەپڕە (ﺌەردە.)