تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵەمبڕ
پێنووسبڕ٬ خامەبڕ٬ قەڵەمتاش٬ جوورە چەقۆیەکی تیژە قەڵەمی پێدا دەدرێ
قەڵەمتاش
قەڵەمتەراش
قەڵەمتراش٬ قەڵەمبڕ
قەڵەمدادان
دادانی قەلەم بە جوورێک کە پێی بنووسرێ
قەڵەمدان
قەلەمدانک٬ قووتووێکی درێژکۆڵەیە دووپارچەیە ئەوی کە پێنووسی تێدەخرێ لەوی تر دەنرێت
قەڵەمسڕ
پێنووس پاکەرەوە
قەڵەمچی
کەسێکە هەر کڕو فرۆشیاری تووتن بێ
قەڵەمکردن
تاشینی سەرو ژێری ڕیش بەڕێکی٬ بڕین٬ پەیکردن
قەڵەمگیر
چەکوچێکی لووت کلۆر٬ قەڵەمی بیرازی تێدەگیرێ
قەڵەمی ئاسن
نەسکەنە٬ قەڵەمێکە بە کاری هەڵکەندنی دارو ئاسنی دێت٬ ئاسنبڕ
قەڵەمی بێشکی
بلوێری لانکێ
قەڵەمی دەست و پێیان
مەبەس لە باسک و لوولاکە
قەڵەمی مۆرچیەتی
قەڵەمی نووکدار
پۆزقەڵەم
قەڵەمە
(ئەردە.): قۆلەمە٬ لوولاک٬ لوولاق٬ ساق٬ ساقۆڵ
قەڵەنگ
قەڵەو
(موک.)(باد.):قەلەو٬ (فە.):سێروونی٬ گۆشتن٬ مەس٬ (باک.): گلوول٬ پاسۆتی٬ زل٬ زەلام٬ چەوور٬ تێردۆن٬ بەزدار٬ چاح٬ تێر٬ بەز٬ گۆشتن٬ دژی لەڕ
قەڵەوبوون
گۆشتی بوون٬ گۆشتگرتنی گیاندار
قەڵەوی
زهۆم٬ چەوری٬ گۆشتنی
قەڵەوەی باب
ماری کتکی٬ مەشکەدۆ٬ (هەو.):کۆرەوەی باب٬ کووێرەمار٬ کۆرە مار