تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپڵەووت
(هەر.جا.زەن.):سەگ.
سپڵەیی
بەدنمەکی٬بێنمەکی٬نانکووێری٬نانکۆری٬لەبەرچاو نەبوونی چاکەی خەڵک.
سڵەمانەوە(کە.)
سڵەمینەوە٬ ترسان٬ ڕەواندنەوە.
سڵەمیانەوە(ﺌەردە.)
سڵەمینەوە٬ چڵەکیانەوە.
سڵەمینەوە
سڵەمانەوە٬(کە.)هەڵسڵەمانەوە٬ کەوتنە تەلاسکە٬ کوتووپڕپاشەوپاش گەڕانەوە٬ ترسان٬ خۆکێشانەوە بۆ دوواوە لە ترسان. بۆهەمووگیان لەبەرێک بە کاردەبرێ بەکاردەبرێ بهتایبەتی بۆووڵاخ و ﺌاژاڵ و نێٍچیران.
سڵەمە(د.)
بسڵمینەوە٬ڕەم٬ گورێز٬ چڵەکە.
سڵەوەجێ
جوورە نەخۆشیێکە لە مەڕان و بزنان دەدات٬ کیسەیەک لەژێر مل ولاچەنەگەی پەیدادەبێت هەوچیێکی بیخووات دەچێتە ناو کیسە کەوە و ناچێتە ناو زگییەوە . سلەوەجە.
سڵەوەچە
جوورە نەخۆشییەکە لە ﺌاژڵان دەدات٬ خوواردنیان بۆقووت نادرێت ٬ دەچێتە ناو گووپ و ددانیەوە.
سۆڵەسۆل (ئەندام)
کزەکز،سۆزش، سۆڵکە، چووزە چووزی ئەندام،نێو زارم-ی:لیوەدێ.
سۆڵەک
(؟).
سۆڵەکە
سووێرەکە، کەشکی تەڕ.
سیاوڵەوچەمی (هەورا.)
ڕەشکێنەی چاو.
سەخڵەت
تەنگاو٬ ناساز٬ سەغڵەت٬ سەختی٬ تاڵی.
سەخڵەت بوون
تەنگاوبوون.
سەخڵەتکردن
سەخڵەتی
تەنگاوی٬ تەنگانە٬ سەختی٬ دەردەسەری٬ سەغڵەتی.
سەرتاڵەی بن شیرین
(بڵ.): پنچکە گیایەکە نێرتکەکەی بەژنێک بڵند دەبێ٬ سەرەکەی گوڵێکی تۆپی سپی خڕە٬ پەڕی گوڵەکانی دڕوویان پێوەیه٬ گیا و نێرتکەکەی تاڵە بەڵان بنی گوڵەکەی زۆر شیرینه٬ کە پیر بوو ووشک دەبێ و دەبێتە دڕوو
سەوڵەلێدان
بە دوو داری درێژی سەرپان بەلەم و کەڵەکی بەئاوێ بێرەو بەوێ ئاوژۆتن.
سەڵەفکردن
غاردانی ووڵاخ.
شاخ و بەڵەک (ﺌەردە.)
قەمزوناز٬ئینجە و فینجە٬ تەختە و خاڵ.