تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستماڵۆک(باک.)
دەسرە،دەسترە.
زەڵزەڵۆک
(شکا.): خلیسک
سیڵۆک
سەگ٬ گڵاو.
شیر پاڵۆک
شیرپاڵێو، پاڵوێنه، (باک.) پارزۆنگ. کونێکه دەهێڵرێتەوه لە تەنیشت (نێ) بۆ ڕایی کردنی گیرو گرفت.
ماڵماڵۆک
(باک.): جوورە هەڵپەڕکێیەکی کوردییە
مەتەڵۆک
مەتەڵە٬ تشتانۆک
مەنجەڵۆک
(سۆ.): مەنجەڵ
هەپڵۆک
(ڕۆژ.): هەپەڵۆک٬ (هەو.)قیزبەلە٬ قزبەڵە. گیایەکە 4-3 پەلکە ٬ سەری ڕەشە و پاک دەکرێ و دەخورێ. دزەیی پێی دەڵێن قیزبەلە. (کە.) ئەپڵۆک
هەپەڵۆک
(کە.): ئەپلۆک٬ هەپلۆک٬ (هەورا.): قیزبەلە٬ قێزبەلە٬ گیایەکە دەخورێ
هەڵهەڵۆک(گە(ڕەوا.)٬ بار.)
(کۆ.) بەڵاڵووک٬ (باک.) قەیسی کێوی. دەنکەکانی ورد و خڕە.
پیرەڵۆک
داری پیری گەندەڵ. ئەندامێکە لەبەر زۆر مانەوەی لەناو ئاودا سپی پات و چرچ و هەڵپزاوبێ
چاڵۆک
چقڵۆک(باک)
باسکی چکۆڵەی ڕووبارو چۆمانە
چەپەڵۆک
چەپۆکە
ڕزەڵۆک
چتێکە لەبەر ڕزیوی لە خۆیەوە هەڵدەوەرێ
کززەڵۆک
لەش کرووژم هەڵاتوو٬ کەسێکە لەشی کورووژم هەڵاتبی و وێکهاتبێ لەبەر کزی و سەخڵەتی٬ کزۆڵە
کوڵۆک
بەکوڵ٬ ئەم نۆکە-ە واتە دەکوڵێ
کوڵۆک
نێهک٬ نێک٬ ئێسکی سەرەوەی سمتییە٬ نۆکی ـــ: نۆکی کوڵەک٬ نیسک و نۆک و ماشی کولۆک٬ سمت.
کڵۆک
(جا.):کڵۆت٬ سمت٬ کەلەکە
کۆمەڵۆک
جڤانۆک٬ کۆمەڵێکی گچکە