تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرزە ڵووکە
گلێرە. نە وەکوو بەفری نەرمەو نە وەکوو تەرزەی ڕەقەو زۆرزوو دەتوێتەوە
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
بڵاڵووکەکێفیلە
ئاڵووباڵووی کێوی
کڵووکەگورگە
بڕوانە:کڵۆکە گورگە
تاڵووکە
پەلە، هەشتاو، جەخت، هەڵە، گووژمە، وەتاو، هەڕەمە، تاو، گوژم، تەووژم، پەلەپەل، لەز، دەست و برد._کردن: دەست و بردو پەلەپەل کردن. به_: بەگوڕ، بەپەلە، لەزۆ، بەتاو، خێرا، لەزگین، پێتمار. به_بوون: هنجرین
تەونی جاڵجاڵووکە
(باک) تەڤنی پیرێ، داڤ. (باک) تەڤنکا پیرێ، تەباتۆر. تەنۆشک. (باک) تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک. کونکا پیرێ
جاوەڵووکە
گیایەکی گەڵاپانە بە زەویدا ڕادەکشێ گوڵی بڵاوە وەکوو هی ڕێواسی وایە، هەرماڵاتێکی بیخووا ماستەکەی بۆ کزی لێدێ
جاڵجاڵووکە
(لو) جۆڵایی کەرە، (باک) پیرعەڤۆک، تەڤن پیرک، بلۆ، (شەم) پیرهەلالووک، (هەورا) پەسپەسکڵێ، پەسپەسەکۆڵێ، (ڕۆژ) داپیرۆچک، داپیرۆکە، داپیرۆشکە، (هەورا) ماماڵە، ماماڵێ، (باک) پند، پندەپیر، پیرک، پسپسەکەڵە، (ئەردە) کاکڵە مووشان
دێوەڵووکە
(موک.): شەوە، دێوەزمە، بە مرۆی زل و کولکن و چڵکنیش دەکوترێ
سێوەڵووکە
(خۆ.) سێوەرووچک٬ گیایەکە بستێک پتر بڵنددەبێ و گەڵای وەهی تووی دەچێ و دانەدانە وەکوو قوماشی دانەدانە وایە نێرە و مێیەی هەیە٬ نێرەکەی نێرتکی دەردەکات و گوڵی سپی دێنێ وە گوڵی سۆڵە دڕەی دەچێ پەڕی وەکوو گونی مرۆیە مێیەکەی وەکوو چەقالە وایە.
کەفەڵووکە
کەفی چێشتێ٬ کەف وکۆڵ. گۆشتی -: چەقاڵتە و کەفە.کەفێکی کەمە لەگەڵ تەڕی تێکەڵ بووبێ