تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەڵاتێ
(هەورا.): قەڵات
قەڵاتە
قەڵادەی ملی تاجیان بۆڕستکردنیان. (هەورا.): قەڵاخ
لێ هەڵاتن
لێ هاتن٬ (گان کردنی ماڵات و ووڵاخ) ٬ لەدەست فیرار کردن٬ ئەستێرەی بەخت درەوشانەوە
هەڵاتن
هەڵهاتن٬ هلەهاتن٬ هلاتن٬ ڕاکردن٬ ڕەمکردن٬ تاربوون٬ تەورین٬ تەقین٬ فیرارکردن٬ واین٬ شکان٬ پشت وەرگێڕان٬ پشت کردنەوە٬ (باک.) پەکین٬ پشت دان._ ی مانگ و ڕۆژ و ئەستێران:دەرکەوتنیان یا دیار بوونیان٬ وراتن٬ درەوشانەوەیان٬ لەئاو_: تەڕبوون٬ مەلەکردن و خۆشوشتن.
هەڵاتنگە
شوێنی هەڵاتن.
هەڵاتوو(کە.٬ ڕۆژ.)
رەمنه٬ فراری٬ تەقیو٬ هەڵهاتوو٬ هەویری_: هەڵاتە.
هەڵاتگە
برزە٬ ڕێگەی ڕزگاری و دەربازبوون.
هەڵاتە (کە.)
هەڵاتوو٬ هەویرەکە هەڵاتەیە: هەویرەکە هەڵاتووە.
وەڵاتی
(باک.): وڵات پەرستی
وەڵاتێنی
(باک.): وڵات پەرستی٬ نیشتمان پەرستی
پزیشکی ئاژاڵ و ماڵاتان
ئەو پزیشکەیە، کە تایبەتمەند بێ بە چارەسەرکردنی ئاژاڵ و ماڵاتان
پەڵاتە(ڕۆژ)
سکاڵا. داوای پێکهێنانی کارێکی لە فەرمانگە یا لە کەسێکی کردن
چاوهەڵاتن(ئەردە)
چرچ هەڵاتن
چرچ و سیسبوون، ژاکان، گەچران
ڕۆژەڵاتناس
ڕۆژهەڵاتناس،خۆرهەڵاتیەوان.
ڕۆژەڵاتناسی
ڕۆژهەڵاتناسی،خۆرهەڵاتیەوانی.
ڕۆژەڵاتی
دانیشتووی هەرێمی ڕۆژهەڵاتێ.
ڕۆژەڵاتی
ڕۆژهەڵاتی دوور،ڕۆژهەڵاتی ئەوپەر.
ڕۆژەڵاتی نێزیک
ڕۆژهەڵاتی نێزیک.