تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەرپەندمان(گەڕ.)
قەلس و مەڕبوون٬ قەڵس و مەڕزکردن.
گەڕ
پێچ٬ خول٬ سووڕان.ـــ خوواردن: خول خوواردن٬ پێچ خوواردن٬ سووڕخووراندن٬ شەڕ٬ تەشقەڵە٬ ـــ م پێ دەفرۆشێ: شەڕم پێ دەفرۆشێ٬ فێڵ٬ پارچە زەویەکی چکۆڵەیە ٬ کە لاپاڵی و کەناری خراپ بێ ٬ گ]ڕۆڵ٬ ئاڵوشدار٬ جار٬ کەڕەت٬ نێوقەفی خوارایی کەنداوییە گێژەنی ئاوی کەنداروی ـــ گرتن: دەورەدان.
ئاڤ تێ گەڕیای(باک)
ئاو تێ گەڕاو، بۆ بەری دارێک بەکار دەبرێ، کە بێتە سەروکاری گەیشتن
شەولێ گەڕیاگ
شەولێگوم بوو. کەسێکە لێی شێوابێ و نەزانێ چەندی شەوێیە.
شەڕە گەڕەک
شەڕکردنی منداڵی دوو گەڕەکان لەگەڵ یەکتری.
لێ گەڕان
واز لێ هێنان٬ بەردان٬ بەرەلاو ئازاد کردن. بەلاوەنان. وە شوێن کەوتن٬ لەدووگەڕان٬ وە دوو کەوتن٬ لێ گەڕیان٬ لپەی گەڕیان٬ پێڕەگەڕیان
لێ گەڕاو
واز لێ هێنراو
هاو گەڕی
رێژە
گەڕان
بڵاو و پەخش بوون٬ دەنگ و باس بە هەموو لایەکیدا دەگەڕێ: بڵاودەبێتەوە٬ گەریان٬ گەڕین.ـــ ی فەلەک: چەرخی فەلەک: چەرخی فەڵەک٬ بەدەوردا ـــ : بەدەوردا سووڕان.ـــ پاشەوە.ـــ دواوە: پاشەکشە.لێ ـــ : بەجێهێشتن٬ وەدووکەوتن٬ بە دووداـــ : بەشووێنداگەڕان.
گەڕاندن
گێڕان٬ خولاندنەوە٬ چەرخاندن٬ خول پێدان.
گەڕاندنەوە
گێڕانەوه٬ ناردنەوە٬ زڤڕاندن.
گەڕانگا٬ گەڕانگە
شوێنی گەڕان و سەیران.
گەڕانۆ(باک.)
ئاوارە٬ گەڕۆک٬ گەڕیدە.
گەڕانۆک
کارگێڕی ٬ کەنار٬ کشان.
گەڕانەوە
بادانەوە٬ وادانەوە٬ رڤڕان٬ زڤڕین٬ لێ ـــ: پەشیمان بونەوە .
گەڕاوا
بەشووێن چتێک یا کەسێکدا گەڕاو٬ پەشیمان٬ بادەرەوە (ڕۆژ.) گڕاو٬ گەڕاو.
گەڕندە
گەڕۆک٬ گەڕیدە.
گەڕوگیف
گەڕوگێچەڵ
گەڕپێچە
بایەکە وەک گەردەلوولە وایە٬ بەڵان کورتتر و ئەستوورترە. گێژەڵووکە.
گەڕۆک
گەڕیدە٬ گەرالۆ٬ گەڕانۆ.
گەڕۆڵ
گەڕ٬ گول.