تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێ گەڕان
واز لێ هێنان٬ بەردان٬ بەرەلاو ئازاد کردن. بەلاوەنان. وە شوێن کەوتن٬ لەدووگەڕان٬ وە دوو کەوتن٬ لێ گەڕیان٬ لپەی گەڕیان٬ پێڕەگەڕیان
گەڕان
بڵاو و پەخش بوون٬ دەنگ و باس بە هەموو لایەکیدا دەگەڕێ: بڵاودەبێتەوە٬ گەریان٬ گەڕین.ـــ ی فەلەک: چەرخی فەلەک: چەرخی فەڵەک٬ بەدەوردا ـــ : بەدەوردا سووڕان.ـــ پاشەوە.ـــ دواوە: پاشەکشە.لێ ـــ : بەجێهێشتن٬ وەدووکەوتن٬ بە دووداـــ : بەشووێنداگەڕان.
گەڕاندن
گێڕان٬ خولاندنەوە٬ چەرخاندن٬ خول پێدان.
گەڕاندنەوە
گێڕانەوه٬ ناردنەوە٬ زڤڕاندن.
گەڕانگا٬ گەڕانگە
شوێنی گەڕان و سەیران.
گەڕانۆ(باک.)
ئاوارە٬ گەڕۆک٬ گەڕیدە.
گەڕانۆک
کارگێڕی ٬ کەنار٬ کشان.
گەڕانەوە
بادانەوە٬ وادانەوە٬ رڤڕان٬ زڤڕین٬ لێ ـــ: پەشیمان بونەوە .
بەخت وەرگەڕاندن
چارەڕەشکردن
خووزتێگەڕانەوە
خووزتێگەڕانەوە و ژیانەوە و بووژانەوەی دارو درەختانە
داگەڕاندن
(باک.):ناردنەوە٬ داگێڕان٬ داگێڕاندن
داگەڕاندن
(باک.):دووبارە ناردنەوە ٬ پەشیمان کردنەوە
داگەڕانەوە
گەڕانە دوواوە
سەری خۆگەڕاندن
گەڕان، سەیران کردن
لێ هەڵگەڕاندنەوە
پێ بادانەوه٬ پەشیمان کردنەوە
لێ هەڵگەڕانەوە
هلگەڕاندن (باک.)
نیو٬ نۆبەت گرتن.
هەڵگەڕانەوە
ئاوەژوو بوونەوە.لێ_: سەرکێشی کردن.
وەرگەڕاندن
گەڕاندنەوە٬ وەرگێڕان٬ دووبارە ناردنەوە٬ هەرگەڕینه٬ وەرچەرخان٬ هەمبڵاندن
وەرگەڕانەوە
وەرسووڕانەوە٬ بادانەوە٬ چۆپکردنەوە٬ زڤڕین٬ پۆپسانەوە
پیاهەڵگەڕاندن
پێداهەڵگەڕاندن
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن
چاوگەڕاندن
چاوەچاوکردن
چاڤلێگەڕاندن(باک)
ڕاگەڕاندن
له ناوداگەڕان، تێگەڕاندن
ڕەقهەڵگەڕاندن
ڕەنگهەڵگەڕاندن
ڤەگەڕاندن
(باک.): گەڕاندنەوه٬ گێڕانەوە