تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەرگەزۆک(باک.)
گەڵگەزوو
گەزۆ و گەڵای تێکەڵاو.
تەرگەز(زەن)
دارێکە وەگەزی دەچی بەڵان زۆر بڵندترە، حەیزەرانی ڕمبی. (لو) تەرکەز
خۆرنەگەز
نسار، شووێنێکە لە داوێن یا بەرقەدی چیایانی بڵند ، کە خۆرنەیگرێتەوە یا کەمتر بیگرێتەوە
دارگەز
دارێکی باریکی جیڕە وە داری سەرو دەچێ،لە قەراخ ئاوان شین دەبێ،گەڵایەکانی ڕیشاڵ ڕیشاڵە بەتەڕیش دەسووتێ لکەکانی وەگەزی پیوانێ دەچێ،کەبسووتێ کەفی دەدەکات بۆ بیرۆ زۆر باشە.
دارەگەز
قاگەز
مارنەگەز
(هەورا.): چکمه٬ جزمە
مێش و مەگەز
حەشەرات٬ جانەوەر
مێشەگەز
(ڕەوا.): مۆز٬ کەرمۆز
مەگەز
(شو.): مێش٬ -ی گەزۆ: گەزۆ
مەگەز خۆرەکان
ئەوانەی مەگەزان دەخۆن
پادانەگەز
پاشگەز(بابا.، جا)
پەشیمان، ژیوان._بوونەوە: پەشیمان بوونەوە._کردنەوە: پەشیمان کردنەوە. (بابا.، جا)_ی: پەشیمانی
ڕەگەز
ڕەچەڵەک، ڕەگ، دەمار، بنەماڵەیێکە، کە عێلی لێ کەوتبێتەوە.-چاک: ڕەسەن
کاگەز
(ئەردە.): قاقەز
کەرگەز
کەرگەس٬ کورت٬ داڵەکەرخۆرە