تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەگەر(باک.)
ئەگەر٬ (باک.) _ چی: ئەگەرچی.
پارێزگەر
پیشەگەر
پیشەکار، پیشەساز. پیشەوەر. کەسێکە کارێکی وا بزانێ، کە پێیبژی._ی: پیشەسازی، پیشەوەری
پینەگەر
پینەکەر._ی: پینەکەری
چازووگەر(باک)
(باک) جازووگەر، جادووگەر. (باک)_ی: جازووگەری، جادووگەری
چاپگەر(هەورا)
کەسێکە خەریکی پیشەی چاپکردنێ بێت، چاپکار، چاپگەر
چیلگەر
قفڵساز
چەقۆگەر
کەسێکە چەقۆی دروستکا
ڕامشگەر
کارگەر
کارکەر٬ کەسێکیشە لە کارگەدا کاربکات. –ی: کارکەری.
کاریگەر
وەستایەکە٬ کە لە کاری خۆیدا شارەزا و ئیشکەربێ٬ دەرمانێکیشە لە جەستە کاربکات
کیمیاگەر
دراو دروستکەر٬ کەسێکە سەری لە هونەری کیمیا دەربچێ. ـــ : پیشەی پووڵ و دراو دروستکردن٬ سەر لە هونەری کیمیا دەرچوون.
کێردگەر
کێردکار٬ کێردساز.
گەرگەر(باک.)
بەردەڵاخ٬ خاک یا زەویەکە بەردی زۆر بێ.