تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەزگێڕ
فرۆشیارێکە چتی بەدەست بگێڕێ بۆفرۆشتن.
دەستگێڕ
دەسگێڕ
دەوڵەتگێڕ
فەرمانڕەوا، فەرمان بین، فەرماندار.- ی: فەرمانڕەوایی، فەرمانداری
سەرگێڕ(کە)
مافخۆر، قەرزکووێر، قەرزنەدەرەوە،(کە)-ی: مافخۆری، قەرزکووێری
شۆڕشگێڕ
کەسێکه شۆڕش هەڵسووڕێنێ.
شەڤگێڕ (باک.)
کەسێکە بەشەو لەکاتی نووستنێدا باخوورێ و بگەڕێ.
فەرمانگێڕ
میری٬دەوڵەت
قەزاوەگێڕ
چتێکە وەی بگێڕێتەوە لە یەکێک یا چەند کەس یا جێگایەکی
هەلاوگێڕ(کە.)
وەرگێرڕاو٬ بەروپشت کراو٬ ئەم دیوەودیوکراو.
هەڵگێڕ
ئەو کەسەیە چتێکی بۆلای سەری ئاوەژوو بکاتەوە.
هەڵگێڕ وەرگێڕ
ئاودیوا و دیوکردن٬ ئاوەژووکردنەوە٬ هەڵدانەوە
وەرگێڕ
(باک.): پاچڤان٬ پاچڤەزان٬ (باک.): پێچڤان٬ ئەوکەسەیه٬ کە چتێکی بچەرخێنێ بە هەر لایەکیدا
پاڵووگێڕ
دارێکە دەدرێتە بەر نێی ئاش کاتیکی کە بە لایەکیدا سەنگ بێ
پیلانگێڕ
پیلانساز._ی: پیلانسازی
پێ لێوەرگێڕ
تەنراوێکە لەکاتی تەنینێدا جۆڵا پێی بەلایەکیدا وەردەگێڕی ئەوسا تەنراوە دووباد دەبێ
چاوگێڕ
چاڤگەڕۆک، چاوخووار، خێل، خووێل، تیل
کۆڵگێڕ
کەسێکە بە کۆڵ چت بگێڕێ بۆ فرۆشتن