تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەرگێڕزکە
منداڵێکە کاری پێبکرێ لەبەردەستان٬ وروپڕک٬ هەڵگێڕکە
پاگێڕە(ڕۆژ)
بە کوتانی جۆخین دەڵێن بەهۆی گێرەوە، پاهۆرە، پێ هۆلە، پێ گێرە
پیاگێڕان
پێداگێڕان
پیلانگێڕان
پیلانسازی
چاولێگێڕان
چاڤلێگەڕاندن
چاوگێڕان
بەملاولادا تەماشاکردن بۆ چتێک
چاوگێڕی
چاڤگەڕۆکی
ڤەگێڕان
(باک.): گێڕانەوه٬ وەڵام دانەوە. لێ-: وەڵام دانەوە
ئاشووبگێڕ
شەڕو کێشەو پشێوی هەڵاییسان
ئاشگێڕ
ئاشەوان. ئەندازەیێکە لە ئاو، کە ئاشی پێ بگەڕێ
بانگێڕ
(ڕەوا) بانگوش، باگردان گێڕ، بانکوت، ئەو کەسەیە باگردانی لەسەربانی بگێڕێ. باگردان. خلۆر بوونەوەی گاشەبەردانە لە کێوانەوە
باژاڕگێڕ(باک)
باژێڕگێڕ
شارەوان._ی: شارەوانی
باگردانگێڕ(بابا)
بگێڕ
شاگردێکە لەلای کارگەچیان لبادو چتی تر دەپەستێتەوەو دەیگێڕێ
بەزمگێڕ
بەڵاگێڕ
کەسێکە، کە خۆی بگێڕێ بە دەوری یەکێکیدا. خێرێکە بکرێ بۆ پێشگرتنی بەڵایەک
دووهەڵگێڕ
کلک گیر، کلک هەڵگر(بۆ ئەسپ)
دەزگاگێڕ
داستگاگێڕ.-ی:دەستگاگێڕی،پیشەگەری.
دەزگێڕ
فرۆشیارێکە چتی بەدەست بگێڕێ بۆفرۆشتن.
دەستگێڕ
دەسگێڕ
دەوڵەتگێڕ
فەرمانڕەوا، فەرمان بین، فەرماندار.- ی: فەرمانڕەوایی، فەرمانداری
سەرگێڕ(کە)
مافخۆر، قەرزکووێر، قەرزنەدەرەوە،(کە)-ی: مافخۆری، قەرزکووێری
شۆڕشگێڕ
کەسێکه شۆڕش هەڵسووڕێنێ.
شەڤگێڕ (باک.)
کەسێکە بەشەو لەکاتی نووستنێدا باخوورێ و بگەڕێ.
فەرمانگێڕ
میری٬دەوڵەت