تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگین(ئەردە)
بەندگیس(دەر)
بەنگین
نێوی پیاوانە. مرۆڤێکە لە چاخ و بەنگی خۆیدا دەژی. جووان و تازە پێگەیشتوو
بەگیر
گیانلەبەرێکە لە بەرانبەر گێچەڵ و کارەساتی ڕۆژگاردا خۆی بگرێ
بەگیرهاتن
گیرۆدە بوونی گیاندارێک و دووچاربوونی بە چتێک
بەگیرهێنان
دەستگیرکردن. زۆر هێنان بۆ گیاندارێک و تەنگاو کردنی
بەگیروێستان
بەگیروەستان
هاتنەژانی شووێنێک لە ئەندام
بەگیسی
نێوی ئافرەتانە
بەڵاوەگیڕ
بەڵاگێڕ، بەڵاگێڕەوە
تنگیڵکە
کوندەو مەشکەیە، کە زۆر پڕ کرابێ لەئاو یا لە چتی تر. گیاندارێکە لەبەر زۆر خوواردن_بووبێ. خۆی_داوە
تنگیڵە
کوندە یا مەشکەی پڕ لەئاو یا دۆ
تێگیران
دووچاربوون، پێوەبوون، زۆر بۆهاتن، تووشی دەمەقاڵەو یا شەڕو یان کێشەو ڕووشەهاتن. تێ گیریان، چتێک لەنێو چتێکی تر گیرکران
تێگیرکردن
گیرکردنی چتێک لە چتێک، تووشکردن، دووچارکردن
جانگیر
جیهانگیر، ناوی مرۆیانە
جانگینە
جانگیە(جا)
جهپەرگین(باک)
ژووانگە، جێگایەکە پەیمانی دیدەنی تێدا بدرێ
جهگیر(باد)
جێگر، تازە جێگر، تازە دانیشتوو، کەسێکە بەتازەگی چووبێتە شووێنێکی تازەو تێیدا دانیشتبێ