تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیرە(خۆ.)
ددانەکانی ژێر چاوی ووڵاخ و ماڵات و جانەوەران ٬ ئامرازێکە شتی پێ دەگیرێت.
ئاگرەگیرە
دەستەچیلە، قولەچیلکەو پووش و پەڵاشێکی ووشکە بۆ ئەوەی بە ئاووری دایگیرسێنن و لە شووێنێکەوە ئاگری بۆ جێگایەکی تر پێ بگووێزنەوە
دەستەگیرە
گیرەی مۆرهەڵکەنانە،کەمۆری لەناو قایم دەکەن ئەوسا هەڵی دەکەنن.
دەسەگیرە
دەستەگیرە،دەستگیرە،گیرە،ئەو مرازەیە مۆری لە سەر دەگیرێ و لەبنەوەهۆرەیەکی گچکەی تێدەبڕن مۆرچیان ئەوجار ناووچتی تر لەسەر هەڵدەکەنن.
لاگیرە
(کە.هەو.):جوورە خشڵێکی زێڕە بە پێشەسەرێدا دەکرێ.زنجیری زێڕ یا زیوە بە کەناری شەدە و هەورییەوە دەدروێ کە شەدە یا هەورییەکە لەسەر نرا لە هەردووک لا جانگییەوە لاگیرە کە دیارە. زنجیرەکە گەلێک کەس لیرەپووڵی زێڕ یا زیوی پێوە دەکەن
پێشگیرە(هەو)
فۆتە. مەهمل. بەرهەڵبێنە، (باک) برڤالەک. چادرک
کەوگیرە
کولکێکی پانە و کونکونە لەسەر قەبڕغان دێت دەردەبێو نێرتکداره٬ (موک.):چاپارزن٬ پارزۆنگ
گۆشگیرە
سەربنی بچکۆلە.