تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆن (باک.)
ڕەنگ٬ دیمەن.
گۆنا (هەورا.٬ جا.)
گۆڵمە٬ (باد.) لام٬ (کە.) ـــ گۆن: هەمەڕەنگ.
گۆنک (باک.)
گیایەکە.
گۆنگ
پۆشراو٬ نەناسراو٬ نەزانراو٬ نادیار.
گۆنگڵ (باک.)
تاودان و ئالقەدارکردن بۆ پرچ گوزیزەکردن ٬ گاڵتە جاڕی.
گۆنگە (بابا.)
گوونج٬ لوولەی سوورەوە کراوە لە گڵی بۆ ئاو بەژێر خاکدا بردن.
گۆنگەڵ
ئاسیو٬ هەنگامە٬ ڕووشە٬ (ش) هێڵ٬ هەوان٬ گۆنە(ڕەوا.) هەڕەت٬ گۆنگەر.
گۆنیا
سێ گۆشەی گۆشە وەستاو.
گۆنە (باک.)
ڕەک٬ ڕیشە٬ بێ هەستکردن.
گۆنەر (ڕەوا.)
کەژ٬ پشکساڵ٬ (ش.) گۆنەڵ٬ گۆنگەڵ٬ هەڕەت٬ هاڤرۆنگ.
گۆنەڵ (ش.)
گۆنەر٬ کەژ.
گۆهتن (باک.)
کوتن٬ گۆتن.
گۆوان (فە.)
دەست لە برین و کولکی لەش وەردان دەگووێ ٬ گندۆرە و هەرمێ و چتی تر زۆری دەست لێ بدرێ نەرم و بڵ دەبێ.
گۆوەند
داوەت٬ ڕەشبەڵەک٬ زەماوەند.
گۆپارۆک (ڕەو.)
گیایەکی گەڵا ووردە.
گۆپاڵ
(هەورا.)کوتەک٬ داردەستێکی سەڕخڕە٬ گۆچان٬ نێوی سەگانە٬ ـــ باران: بارانێکە بە ڕێژنە و توندە٬ کەوەکوو کۆپالی زەوی دەکوتێ.
گۆپک (باک.)
پۆپەی چیا ٬ سەری خڕ هی چتی درێژ.
گۆپکە
گۆ٬ گۆپە٬ پشکۆژ٬ (کۆ.) چرۆ٬ گووپک٬ گۆپکەی دار٬ کەتازە دەپشکوێ.
گۆپیتە
چرۆ٬ پشکۆژ.
گۆپە
بڕوانە: گۆپکە.