تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشک (باک.)
گۆشگیرە
سەربنی بچکۆلە.
گۆشێ (هە.)
گۆشە
سوچ٬ قوڕنە٬ قوژبن٬ئەو ماوەیەیە٬ کە دەکەوێتە نێوان دوو تیشک (لە ماتماتیک).*
گۆشەنشین
گۆشەوارە
گۆشەک (هەورا.)
مەڵاشوو٬ ــــ دار: هەر چتێکی سوچی هەبێت.
گۆفیزک (باک.)
گۆل (موک.)
پەنگاو٬ پەنگاڤ٬ گۆلی ئاوی ٬ دەریاچە٬ گۆم٬ (خۆ.) دێراو٬ (خۆ.) بۆ ٬ (ڕەوا.)و باو٬ (هەورا.) گۆلم٬ ـــ ە : گوێلک.
گۆل نیلۆفەر
گوڵێکی مەخمەری و سوور و بڵند و بێ بۆنە.
گۆلتک (باک.)
حەوز٬ ڕفکە٬ ئەستێرک٬ ئاڤەڤەک.
گۆلشکان (کە.)
گوێلکەوان.
گۆلک (باک.)
گۆلکی یەک ساڵانەیە ٬ گوویلک.
گۆلگۆڵ (کە.)
ڕەنگاوە بە خاڵ و گوڵ.
گۆلی گۆلی
(دەر.) گۆلەگۆلە٬ گۆلکی پێ بانگ دەکرێت .
گۆلیینە (خۆ.)
تەشوێیەکی گچکەیە ٬ ناوی کەوچکی داری پێ دەکۆڵرێ.
گۆلیە
کەڕوو٬ گەلوو.
گۆم
گۆماو٬ گۆمی ئاوێ ٬ گۆی٬ دەریاچە٬ کونێکە لەنێوهەورێکی گەورەدا ٬ کەئاسمانی تێدا شین بکاتەوە..
گۆماو (باک.)
چاڵایی لە چەمدا.