تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سمتەگڵ
گڵمەت ٬سندەگڵ ٬(هەو.)کەستەک.
سیمگڵ
گڵێکی سووری بێژراوە لەگەڵ کای بێژراودا دەگیرێتەوە ناو ماڵی پێ سوواخدەدەن. (بابا.)گڵەسوور٬ بەگڵێکی دەڵێن٬ کەسپی زەردباوە بەکای وورد بێ و سوواخی پێدەکرێ و بە سوواخەکەشی دەڵێن سیمگڵ. دیواری بەقوڕێکی ٬ کە بە کا گیرابێتەوە سوواخ دەکەن و لە سەرویشە وە بەگێچی بەسەری دادێن.
فەگڵ
(ئەردە.): مل پێچ
قانگڵ
بەن دەزوو و ئاوریشم ئەوەیە کەلەپەنجە دەهاڵێنی دووایە هی تری لەسەر هەڵدەکەن واتە لەسەری قامکی گەورە و تووتەڵە دەئاڵێنرێ و هەڵدەکرێ
هەنگڵ
خاڵکە٬ قولف٬ قلف٬ (هەوار.) دەمە٬ (باک.) چەپل٬ چەمبل٬ چەمل٬ دەسکی دیزە و گۆزە و وانەیە.
چووارهەنگڵ
چتێکە وەکوو خیگەو مەشکەو ئیتر چووار هەنگڵی هەبێ
چەگڵ(هەو)
ووردەبەردی درشت
کاگڵ
سوواخ٬ سوواغدان٬ بەقوڕ٬ سوواغی قوڕ
گۆنگڵ (باک.)
تاودان و ئالقەدارکردن بۆ پرچ گوزیزەکردن ٬ گاڵتە جاڕی.
گینگڵ
جینگل ٬ خووار٬ ـــ دان: جتنگڵ خوواردن.
گینگڵ
جینگڵ ٬ تۆقرەنەگرتن لەبەر ئازار و دەرد.
گێنگڵ(سلە)
چیکڵدانی پێچ و دووکەڵ و باومار.