تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگڕژتن
نیشانەکردنی بناغەی خانو به گێچ یا چتێکی تر بۆ هەڵکەندن و بناغەدانەوەی
ڕەنگڕێز
ڕەنگڕێژ، ڕەنگکەر، مالسته. – ی: ڕەنگڕێژی
ڕەنگڕێژ
ڕەنگڕێز، ڕەنگکەر، مالسته، (هەورا.): ڕەنگڕێس، ئەو کەسەیه بەن و کران ڕەنگ بکات
ڕەنگڕێژتن
ڕەنگڕێژی، ڕەنگکردنی بەن و کر و چنراو و چتی تر
ڕەنگڕێژی
ڕەنگکاری
ڕەنگڕەز
ڕەنگڕێژ، ڕنگکار.- ی: ڕەگڕێژی، ڕەنگ کاری
بەرگڕ
بەرهەڵست، بەرگر، بەرگێو، پێشگر، پێشگیر، نەهێل، نەهێژ، پەکخەرە، دەسگیر، پاگیر. (باک) بارگین، بارگیر. جوورە مارێکە ژەهراوی و کوژەندەیە، (باک) بەرگیل
شارگڕ
ووتەیەکە لە گەمەی خۆشاردنەوە لە تێکیدا بێتەوە سەرشار دەگوترێ.
شەوگڕ (ئەرده.)
پارگڕ(ئەردە)
پاگڕ
گرفتار، دووجار، دەربەست
گڕگڕ (کف.)
گەرک٬ ئاش یا دەستاڕی دارە چەڵتووکی پێ لێ دەکڕێ ٬ کڕە .ـــ کردن : گرک کرن٬ برنج سپی کردن٬ غەڕغەڕەی سەر چآڵاوە . (هەو.) دارێکە سەری هەردووک شەغرەکان پێکەوە دەنووسێن و دەکەوێتە سەرپشتی ووڵاخان٬ ئارماز.