تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵ بێنک
ملوانە و گەڵادەی ملی گوێلکانە.
گوڵ بەدەم
نێوی ئافرەتانە ٬ ئاروو٬ هەناری ساوا.
گوڵ بەدەن
لەش ناسک و نێوی ئافرەتانە.
گوڵ بەژن
باڵا باریک و ناسک ٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵ خونچە
گوڵێکی نەپشکوو تووە.
گوڵ ستێرە
گوڵێکی سپییە.
گوڵ پرتەقاڵی
گوڵێکی کەم بۆن و زەردە بەشەو دەپشکوێ.
گوڵ پەمۆ
ڕەنگی سوورێکی کاڵە ٬ کە بە دۆ و ڕۆنیاسی دروست دەکرێ .
گوڵ پەڕشە (موک.)
جووڕە گەنمێکە.
گوڵابەتوون
گولاباتوون٬ سیم و شریت و قەیتانی ئاوریشمە٬ کەلەلای ژنانی موکریان پەراوێزی جلانی پێ دەڕازێننەوە.
گوڵان
مانگی دووەمی ساڵی کوردییە.
گوڵاودان
شووشەی گوڵاوێ.
گوڵاپاش
دەفرێکی مل باریکە ٬ گوڵاوی تێدەکەن و لێوەی دەپرژێنن.
گوڵاڵی (هەورا.)
گوڵبێنە (کە.)
گلوێنە.
گوڵبەهار
نێوی ئافرەتانە.
گوڵتە(کە.٬ ڕۆژ٬ باک.)
جووڕە کۆڵەکەیەکی جارەکییە وەبەر جێگەی بەترس دەدرێت ٬ جا سەربان دیواری شکست ٬ تیرەگ ٬ بێ ـــ : بێ پاڵەوانە٬ بێ تیرەنگ.
گوڵخەزێم
حاجیلە٬ جوورە گیایەکە.