تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گلێ
دەنکە ترێیەک٬ گلەترێ.
گلێخە
گوڵی شین و سپی دەردهکات و بە گوڵی لاولاوی دەچێ ٬ بەڵان وهکوو وەنەوشە سەر شۆڕدەکەنەوە٬ سەرکەکەی دەکوڵێنن ودووایە ووشکی دەکەنوە و هەڵیدەگرن بۆ شۆی بووزووان لەکاتی پێویستدا دووبارە دەیکوڵێننەوە٬ ـــ بەرازە: بنەکەی بە پیشاوی لەسەر هەر قونێریا جێگایەکی خڕدانراێ ٬ بە دوو سێ جاران دەری دەکات ٬ بکوترێت و لەنێو پەڕۆیەکی تەڕدا لەبن ئاوری بپیشێرێت و لەسەرهەر کولکێکی دانرێ دەری دەکات.
گلێرای (هەورا.)
گلێرۆک (گەر.٬ باد.)
چتێکی خڕو ئـاودارە بـەلەشی گەلآیدارمازووەوە دەبێ.بە بەرەکەشی هەردەڵێن ـــ.
گلێرە (ڕەوا.)
کاڵەک و شوتی هێندەی گووێزێکی بێت ٬ تەرزە چکۆڵە ٬ زیپکە٬ ڕزەژیلکە٬ تەرزەلۆکە٬ جوورە تەرزەیەکی خڕ و ووردە جار جار لەپێش بەفریدا دەبارێت ٬ (شا.) گولگلینکە٬ (کۆ.) بنگرە٬ (هەو.) تەرزەلووک٬ (دەر.) بنگرەک٬ (بڵ.٬ موک.) کەلوو ٬ گیایەکە وەکووداروجان وایە بە بەردەکەشی هەرـــ دەڵێن٬ کە تێکەڵی دەغڵی بێ تاڵی دەکات٬ تۆوەکەی دەکەلیکی وەکوو پۆلکەی وایە٬ گیایەکە باسکی درێژ دەبێ دەگەنمی دەئاڵێ و پەلکی ووردە وبارێکە .ـــ ڕەشە: گیایەکە لە نێو گەنمیدا شیندەبێت تۆوەکەی ووردە و ڕەشە٬ وەکو تۆی ڕەشکە٬ جیاوازی گلێرە و گلێزە ڕەشە ئەوەیە٬ هەرچیکو و گلێرەیە تۆوەکەی لە کەلویکی درێژی وەکوو پۆلکە وایە ٬ بەڵان ئی گلێرە لە کیفێکی خڕ و سپیدایە.
گلێشڤا (باد.)
کرش وکاڵڕێژ٬زبڵچی.
گلێم (هەورا.)
بووزوو٬بەڕە.جوورە چنراوێکی تریشە وەکوو جاجم وکەل وپەلی تێدا هەڵدەگرن.
گلێنە
ڕەشکێنەی چاو٬کانی چاڤ٬(کە.) گلینە. (باک.)گووزەکاچاڤ.(موک.٬بابا.)کزن.(هەورا.٬باد.)گلێرەی ڕەشی نێودەخلآن٬قابێکە لە گل دروستدەکرێت. (باک.)قافێ گولا. (شا.)مەقەلێکی گڵی و گەلێک کون کونە.
بانگلێر
بانگلێن
زەمەگلێرە
(بار.،کۆ.):چلوورە، مووم، ئەو شووشە سەهۆڵانە، کە بە گووێسوانە و داروبارو سوولاوکاندا شۆڕدەبنەوە خووارێ
زەگلێرە
(باربابا.) چلوورە. (هەورا.): پەیسە
پارووگلێن
پارووی زلگر
گووگلێنکە (شا.)
بنگرە٬ گلێرە ٬ تەرزەی وورد٬ پێشڕەوی بەفرێیە.