تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گز
ئارەزوو٬ حەز٬ ئەڵها٬ تاسە.
گزاف (باد.)
بەرچاوتەنگ٬ َڕژد٬ بەرجل٬ دەستکرتی٬ ـــ ی: (باد.) بەرچاوتەنگی ٬ ڕژدی.
گزاندن
ووزاندن.
گزرک (هەورا.)
کاڵەکی نەگەیشتوو٬ گڕکە.
گزرە (خۆ.)
گیایەکی ووشکی گێرەکراوە٬ کۆمەڵە دارو و گیشەدارە٬ داری بڕاوی بەهارێیە بۆ زستان ووشک بێتەوە٬ لکەداری چکۆڵەیە.
گززە
ووزە٬ گیزە.
گزم (خا.)
دارێکی بێیەر و قایمە گەڵایەکەشی وەهی هەناری دەچێ.
گزنی
درۆی هەڵبەستراو٬ فێڵ٬ بوختان.
گزگزین (باک.)
تەزینی دەست یا پێیە لەبەر لەسەر دانیشتنی و گرانی خستنە سەری.
گزگل (هەورا.٬ شا.)
گەڵوان٬ (کە.) گیایەکە سەری وەکوو پەتاتە وایە.
گزۆری (کە.)
تەواوی ٬ کەماڵ٬ نا ـــ : ناتەواوی ٬ دەست کورتی .
گزی
(هەورا.) گەسک٬ (شا.) فێڵ.
گزی چار
گزیر
شاگرد٬ کوێخای گچکە٬ پۆلیس٬ دارۆغەیی.
گزیر خانە
گزیرتە (باد.)
گزیتە.
گزیری
شاگردی ٬ دارۆغەیی٬ پۆلیسی.
گزییتە
گزیرتە٬ دوورگە.
گزە
تیژڕۆیین٬ گەسک٬ فێڵ٬ ساختە.